02‏/03‏/2020

پۆلیسی سەربازی ڕووسیا لە "سراقب" جێگیر بوو

هەواڵە تایبەتەکان: ناوەندی ئاشتی ڕووسیا لە وڵاتی سووریا بە بڵاو کردنی بەیاننامەیەک لە جێگیر بوونی هێزەکانی پۆلیسی سەربازی ڕووسیا لە شارۆچکەی "سراقب" کە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لەلایەن سووریا و هێزەکانی بەرخۆدان کۆنترۆل کرا بوو، هەواڵی دا؛ ئەم هەواڵەش بە مانای چەسپاندن و زاڵ بوونی حکومەتی سوریا بە تەواوی لەسەر ئەو شارۆچکەیە دادەنرێت.

لەم بەیاننامەیە دا هاتووە ئەمڕۆ کاتژمێر ٥ی پاش نیوەڕۆ بە کاتی مۆسکۆ، پۆلیسی سەربازی ڕووسیا هاتوونەتە ناو شارۆچکەی "سراقب" لە رۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلب و ئەرکیان پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل و هەروەها ئاسایی کردنی هاتوچۆ بە بێ رێگری کردن لە رێگای M4 و M5 دەبێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.