هەواڵە تایبەتەکان: مایک پۆمپەیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە لە سەفەرێکی چاوەڕوان نەکراو گەیشتە کابوڵ پایتەختی ئەفغانستان.
پۆمپەیۆ لە سەفەری خۆی بۆ ئەفغانستان بۆ پێکهێنانی حکومەتی فرەلایەن لەگەڵ ئەشرەف غەنی و عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا دیدار و گفتوگۆی کرد.
شایانی باسە لە کاتێک دا بە پێی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنی ئەفغانستان "ئەشرەف غەنی" وەک براوەی ھەڵبژاردن راگەیێندرا بوو، "عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا" ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەفغانستانی بە ساختە ناو برد و لە ٨ی ئەم مانگە لە دوو مەراسیمی جیا لە یەک هەر دووکیان وەک سەرۆک کۆماری ئەفغانستان سوێندی یاساییان خوارد.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.