05‏/03‏/2020

فەرماندەیەکی ئەنسارۆڵڵا: تورکیا و رژێمی ئیسرائیل یەک ئامانجیان ھەیە لە سووریا

ھەواڵە تایبەتەکان: "محمد البخیتی" یەکێک لە فەرماندەکانی ئەنسارۆڵڵا ـی یەمەن و ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەنسارۆڵڵا لە تویتەرەکەی پشتەوانی خۆی لە سووریا بەرامبەر بە ھێرشەکانی تورکیا و رژێمی زایۆنی راگەیاند.

"البخیتی" ووتی: « تورکیا باکوری سووریا بۆردومان دەکات و ئیسرائیلیش باشوری سووریا، ئامانجی ھەر دووکیان وەک یەکە: ئەویش لێدانی سوپای سووریا لە بەرژەوەندی چەکدارەکانی ئیخوان موسڵمین و ئەلقاعدەیە»

"البخیتی" ھەروەھا ووتی: «ئەگەر سووریا دان بە ئیسرائیل دادەنا و پشتەوانی لە فەڵەستین نەدەکرد، دیسان لەلایەن تورکیا و ئیسرائیل و ئەمریکا بۆردومان دەکرا؟»

شایانی باسە ئەم فەرماندەی ئەنسارۆڵڵا پێشتریش رەخنە لە سیاسەتەکانی تورکیا دژ بە سووریا گرت بوو و سه‌رزه‌نشتی ئیخوان موسڵمینی کرد بوو بۆ پشتەوانی کردنیان لە تورکیا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.