ھەواڵە تایبەتەکان: ئەمڕۆ چەندین موشەک بەرەو پێگەکانی ھێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی تاجی لە نزیک بەغداد پایتەختی عێراق ھاوێژران.
ھەر دوای چەند کاتژمێرێک شوێنی ھاوێشتنی ئەو موشەکانە کە لە گوندی "ابوعظام" لە نزیک ئەو بنکەیە بوو لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە دوزرایەوە.
سوپای عێراق بە بڵاو کردنی بەیاننامەیەک راگەیاند:
- بە پێی ئەم ھێرشە ٣٣ موشەکی کاتیوشا بەر بنکەی سەربازی تاجی کەوتوە.
- لە ھێزەکانی سەربازی ئەمریکا و ھێزە بیانیەکان داوا دەکەین پرۆسەی چوونە دەرەوەیان لە عێراق خێرا بکەن و یاسای پەرلەمانی عێراق لەبەر چاو وەربگرن.
- ھێرشەکی ئەمڕۆ بۆ سەر بنکەی تاجی، نابێ ببێتە بە بیانویەک بۆ وەڵامدانەوەی ئەمریکا بە بێ رەزامەندی بەغداد کە ئەم ھەنگاوە لەگەڵ سەروەری و ئاسایشی عێراق ناگونجێت.
- بکەرانی ئەم ھێرشە خۆیان بناسێنن و بەرپرسیارێتی خۆیان بۆ ئەم کارە رابگەیێنن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.