ھەواڵە تایبەتەکان: فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودیا چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا زیاتر لە ١٩ جار شاخەکانی "عطان" و " النھدین" لە باشوری صەنعا پایتەخی یەمەن و بنکەکانی "الحفا و الدیلمی، تله التلفزيون" و چەندین ناوچەی دیکەی لە پارێزگای صەنعا ـیان بۆردومان کردەوە.
ھاوپەیمانی سەعودیا دەڵێت ئەم ھێرشانە وەک وەڵامدانەوەک بە ھێرشە مووشەکی ئەنسارۆڵڵا بۆ ناو خاکی سەعودیا ئەنجام دراوە، و ھەر وەک خۆیان باس دەکەن توانیانە دامەزراوە و کۆگای مووشەکی ئەنسارۆڵڵا لەم ھێرشانە تێکبشکێنن.
"محمد البخیتی" ئەندامی مەکتەبی سیاسی و یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی ئەنسارۆڵڵا لە چاوپێكهوتنی لەگەڵ کەناڵی جەزیەری قەتەری دوای ئەم ھێرشە ووتی: «ئەم ھێرشانە بێ وەڵام نامێننەوە و ئێمە توانایی وەڵامدانەوەی فراوانمان لە ناو خاکی سەعودیا ھەیە».
ئەمڕۆ سەرەرای بۆردومان کردنی صەنعا، شارەکانی "الحدیده، الجوف، مأرب و صعده" ھەروەھا لەلایەن ئەو فڕۆکانەوە بۆردومان کراون.
شایانی باسە ھێزەکانی ئەنسارۆڵڵا وەک وەڵامدانەوەیەک بە ھێرشە ئاسمانیەکانی چەند ڕۆژی رابردووی ھاوپەیمانی عەرەبی بە رێبەرایەتی سەعودیا بۆ سەر بەندەری"'الصلیف و الحدیدە و مارب و الجوف" و چەندین میحوەری دیکە، بە مووشەک چەندین پێگەی گرنگ لە ریاز پایتەخی سەعودیا و ھەروەھا چەندین ئامانجی ئابوری لە 'جیزان' و 'نجران' و 'عسیر' لە ناو خاکی ئەو وڵاتەی لە ٢٨ ئەم مانگە کردە ئامانج.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.