01‏/03‏/2020

ئەنسارۆڵڵا شاری "الحزم"ی خستە ژێر کۆنترۆلی خۆیەوە + نەخشە


هەواڵە تایبەتەکان: بە پێی ئەو هەواڵانەی کە لە ناوچەکە پێمان گەیشتووە، هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا توانیەتی شاری "الحزم" کە ناوەندی پارێزگای "الجوف"ـه بخاتە ژێر کۆنترۆلی خۆیەوە.
دوای کۆنترۆل کردنی "مدیریت الغیل" و شەڕ و پێکدادانەکانی چەند رۆژی رابردوو لە میحوەری رۆژئاوا و باکور و باشوری "الحزم"، شەوی رابردوو هێڵی بەرگری هاوپەیمانی سەعودیا لە رۆژئاوا و باشوری ئەو شارە تێکشکا و ئەنسارۆڵڵا ئەمڕۆ توانی تەواوی شاری "الحزم" کۆنترۆل بکاتەوە.
هێزەکانی دەوڵەتی دەست لە کار کێشاوەی مەنصور هادی و هاوپەیمانی سەعودیا دوای لە دەست دانی ئەم شارە پاشەکشەیان بەرەو "مارب" کردەوە و ئانسارۆڵڵا توانی تا ٦ کیلۆمەتری رۆژهەڵاتی "الحزم"ـیشی کۆنترۆل بکاتەوە.
 یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵڵا تا چەند کاتژمێرێکی دیکە بەیاننامەیەک دەربارەی ئەم ئۆپەراسیۆنە بڵاو دەکاتەوە.
بە پێی زانیاریەکانی ئێمە ناوچە کۆنترۆل کراوەکان بە شێوەی خوارەوەیه:
شار و فرۆکەخانەی الحزم،مدیریت الغیل، مدیریت الخلق، ناوچەکانی جرعوب و حراشف لە مدیریت المتون، هیجه، قرن شیحاط و گوندەکانی رۆژهەڵاتی الحزم تا گوندی الجر.
شایانی باسە لە ماوەی ئەم ئۆپەراسیۆنەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن چەندین ئۆپەراسیۆنی مووشەکی و فرۆکەیی (بێ فرۆکەوان)  لە "الحزم" و ناو خاکی سەعودیا ئەنجام دراوە کە لە هەواڵەکانی داهاتوو هەوڵ دەدەین باسیان بکەین.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.