ھەواڵە تایبەتەکان: "اشرف غنی" و "عبداللە عبداللە" بەیانی لە دوو مەراسیمی لە یەک جیا وەک سەرۆک کۆماری ئەفغانستان سوێندی یاسایی دەخۆن.
لە کاتێک دا بە پێی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنی ئەفغانستان "اشرف غنی" وەک براوەی ھەڵبژاردن راگەیێندرا بوو، و دوای دواخستنی مەراسیمی سوێند خواردنی "اشرف غنی" لەسەر داوای ئەمریکا لە (٢٧-٢-٢٠٢٠) بۆ بەیانی (٩-٣-٢٠٢٠)، بریار وایە ئەم مەراسیمە بەیانی بەرێوە بچێت.
لە ھەمان کات دا "عبداللە عبداللە" کە ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەفغانستانی بە ساختە ناو دەبات، بریاری داوە بەیانی لە مەراسیمێکی دیکە وەک سەرۆک کۆماری ئەفغانستان سوێندی یاسایی بخوات.
تێبینیەکی سەرنج راکێشی ئەم مەراسیمانە ئەوەیە، "اشرف غنی" و "عبداللە عبداللە" یەکتریان بانگێشت کردووە بۆ مەراسیمەکەیان !
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.