04‏/03‏/2020

نەخشە و زانیاری ئەو ناوچانەی کە سوپای سوریا لە سەرەتای ئۆپەراسیونەکەی تا ئێستا کۆنترۆلی کردووە


لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیونی سوپای سوریا و هاوپەیمانانی بە ناوی " بەیانی ئیدلب" لە  (١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩) لە باکوری رۆژئاوای ئەو وڵاتە تا ئێستا نزیکەی ٢٣٤٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە لەلایەن ئەو هێزانەوە کۆنترۆل کراوە کە لە ژێر دەسەڵاتی تیرۆریستانی سەر بە تورکیا دا بوون.
لەم بەشە، نزیکەی ٧٦٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە تایبەتە بە پارێزگای حەلەب و نزیکەی ١٥٨٢ کیلۆمەتری چوارگۆشەش لە پارێزگای ئیدلب بووە.
لە میحوەری پارێزگای حەلەب و دوای کۆنترۆل کردنی چەندین ناوچەی گرنگ لە رۆژئاوای شاری حەلەب لەلایەن هێزەکانی سوریا و هێزەکانی بەرخۆدان (حزبۆڵڵا ـی لوبنان و هێزەکانی سەر بە ئێران)، پێکدادانەکان لەو میحوەرە کەمی کردوەتەوە و هەر وەک دیارە ئەو ناوچانە لەلایەن ئەو هێزانەوە چەسپێنراوە و لە ئێستا دا تیرۆریستانی سەر بە تورکیا بە نیازی هیچ هێرشێک لەو ناوچەیە دا نین.

بەڵام ئەم بارودۆخە لە میحوەرەکانی پارێزگای ئیدلب جیاوازە.
پێکدادانەکان لە باشوری رۆژئاوای ئیدلب لە ناوچەکانی "جبل الزاویە" و رۆژهەڵاتی ئیدلب لە میحوەری "سراقب" لە نێوان هێزەکانی سوپای سوریا و تیرۆریستانی سەر بە تورکیا بەردەوامە.

سبەینێ پێنجشەممە کۆبوونەوەی پوتین و ئەردۆغان لە مۆسکۆ پایتەختی ڕووسیا لەسەر بارودۆخ و داهاتووی پارێزگای ئیدلب ـی سووریا بەرێوەدەچێت.
لە هەفتەی رابردوو ئەردۆغان هەوڵێکی زۆری بۆ داگیر کردنی شارۆچکەی "سراقب" و بڕینی رێگای M5 دا تا بتوانێت کارتێکی فشاری لەم کۆبوونەوە هەبێت بەڵام هێزەکانی سوریا و بەرخۆدان، ئەو هەوڵەی ئەردۆغانیان پوچەڵ کردەوە.
کۆبوونەوەی مۆسکۆ زۆر گرنگە و ئەو بریارانەی لەو شوێنە دەدرێت چارەنووسی زۆربەی کێشەکانی ناوچەی ئیدلب دیاری دەکات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.