05‏/03‏/2020

دوایین ھەواڵەکان لە میحوەری "الجوف"ی یەمەن تا ٥-٣-٢٠٢٠ + نەخشە



ھەواڵە تایبەتەکان: لەگەڵ بەردەوامی پێکدادانەکانی ئەنسارۆڵڵا و ھاوپەیمانی سەعودیا لە بیابانەکانی رۆژھەڵاتی "الحزم", ھێزەکانی ئەنسارۆڵڵا توانیان "مرازیق" و ناوچەیەکی فراوان لەو بیابانە کۆنترۆل بکەنەوە.


لە ئێستا دا پێکدادانەکان لە ناوچەی "السیل" و شاخەکانی "اندر" و لە نزیک "اللبنات" بەردەوامە و ئەنسارۆڵڵا بۆ فشاری زیاتر لەسەر ئەو ھاوپەیمانیە لە بنکەی "اللبنات"، "مرازیق" و شاخەکانی "البنە علیا"ی کۆنترۆل کردووە.

چوونە ناو ھێزەکانی ئەنسارۆڵڵا بۆ "مدیریت السیل و مدغل" و کۆنترۆل کردنی "اللبنات، السیل" و بەرزاییەکانی "اللاقسع و البرش" لەلایەن ئەو ھێزانەوە تا ئەم ساتە دروست نیە.

لەم نەخشەیە ھەر وەک دەبینن سەرەرای دیاری کردنی بارودۆخی باکوری رۆژئاوای "الجوف"، بارودۆخی "مارب"ـیش پیشان دراوە کە بە چاو ھەفتەی رابردوو گورانکاری زۆری بەسەردا نەھاتووە و لە ئێستا دا ناوەندی ھێرشەکانی ئەنسارۆڵڵا لە "معطوف" لە باکوری رۆژئاوای "الجوف" ـە.
سوور = ھاوپەیمانی سەعودیا

سەوز = ئەنسارۆڵڵا 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.