13‏/03‏/2020

ڤیدیۆ | بۆردومانی چەندین ناوچە لە عێراق لەلایەن ئەمریکا + وێنە


درەنگانی شەوی رابردوو فرۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا ناوچەکانی  جرف سەخر، موسەییەب، نەجەف و ئەسكەندەرییە و فرۆکەخانەی سەربازی کەربەلا کە لە ژێر دروست کردن دایە وەک تۆڵەسەندنەوەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر بنکەی سەربازی تاجی کە شەوی چوارشەممە ئەنجام درا بوو و بەهۆیەوە دوو سەربازی ئەمریکی و سەربازێکی بەریتانی کوژران و١٢ی دیکە بریندار بوون، کرانە ئامانج.

لە کاتێک دا ئەم هێرشانە بۆ سەر پێگەکانی حەشدی شەعبی بە تایبەتی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق کراوە، بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو کراوەتەوە، ٢ کەس لە سوپای عێراق تێدا کوژراون.
شایانی باسە رۆژی رابردوو کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق بە بڵاوکردنی بەیاننامەیەک دەست خۆشی لە بکەرانی هێرشەکەی سەر سەربازگەی تاجیان کرد بەڵام بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان نەگرتە ئەستۆ.
                                        بۆردومان کردنی جرف سەخر لەلایەن فرۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا
                                       وێنەکانی فرۆکەخانەی سەربازی کەربەلا دوای بۆردومانەکانی ئەمریکا



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.