17‏/03‏/2020

پلانی دابەش کردنی ئەفغانستان


ھەواڵە تایبەتەکان: "رحمت اللە نبیل" سیاسەتمەداری ئەفغانستانی باسی چەندین کێشەی ئەو وڵاتە دەکات کە رەنگە پلانی دابەش کردنی ئەفغانستان بێت.

چەند بەشێکی گرنگی قسەکانی "رحمت اللە":

- ٢٨٠ کەس لەو زیندانیانەی تاڵیبان کە بڕیار وایە لەلایەن حکومەتی ئەفغانستانەوە ئازاد بکرێن، پێشتر بە پشتێنی ئینتحاریەوە و چەندین کەل و پەلی دیکە دەستگیر کراون و حکومەت (ئەفغانستان) دەربارەی ئازاد کردنیان ڕاوێژ لەگەڵ ھیچ کەسێکی نەکردووە و لەم بارەیەوە راست ناڵێت.

- ھەوڵەکانی زەلمی خەلیلزاد (نوێنەری ئەمریکا) لە ئەفغانستان جێی گومانە.ئەمریکا لە لایەک پشتیوانی ھێزە ئەمنیەکان (حکومەتی ئەفغانستان) دەکات و لە لایەکی دیکەوە ھاوکاری دارایی تاڵیبان دەکات.

- ئەفغانستان لە بارودۆخێکی مەترسیدارە و ئەگەر بارودۆخەکە بەم شێوەیە بێت، سەرھەڵدانی کێشەیەک دەتوانێت ببێتە ھۆی دروست بوونی شەڕی ناوخۆیی لە نێوان ھێزە ئەمنیەکان و تاڵیبان.

- لە باکوری ئەفغانستان چەک دابەش کراوە و لە ئەگەری ئاڵۆزتر بوونی بارودۆخەکە و شەڕی ناوخۆیی، ئەفغانستان بە سێ بەشەوە دابەش دەبێت.

تێبینی: ئەم سیاسەتمەدارە بە ڕه‌گه‌ز "پشتو" پێشتریش سەبارەت بە زۆر بوونی ناكۆكی سیاسی و نەتەوەیی و ھەروەھا سەرھەڵدانی شەڕی ناوخۆیی لە ئەفغانستان، ھۆشداری بە ئەشرەف غەنی و عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا دا بوو.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.