11‏/03‏/2020

دوایین نەخشەی میحوەری "الحزم-نجران" ـی یەمەن تا ١١-٣-٢٠٢٠


لە ئێستا دا ٥ میحوەری سەرەکی لە رۆژئاوای پارێزگای "الجوف" و رۆژهەڵاتی "صعده" هەیە کە لە ئەگەری کۆنترۆل کردنی لەلایەن هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا، تەواوی ئەو ئۆپەراسیون و دەستکەوتانەی هاوپەیمانی سەعودیا کە لەم چەند ساڵە بە دەستی هێناوە، لە دەستی دەدات.
- میحوەری "الحزم"
- میحوەری "المهاشمه"
- میحوەری "الیتمه"
- میحوەری "الاجاشر"
- میحوەری "البقع"

لە میحوەری "الحزم"، بە کۆنترۆل کردنی شاری "الحزم" و بەردەوامی ئۆپەراسیونی ئەنسارۆڵڵا و یەکینەکانی خەڵکی یەمەن لە قوڵایی بیابانەکانی رۆژهەڵاتی ناوچەی "الحزم" تا بنکەی سەربازی گرنگی "اللبنات"، ئامرازی فیشاری هاوپەیمانی سەعودیا بۆ ئۆپەراسیونەکانی داهاتووی بۆ "صعده" و "عمران" لە دەست چوو و هەروەها لەوە گرنگتر، ئاسایشی پێگەکانی ئەو هاوپەیمانیە لە پارێزگای "مارب" بە شێوەی بەرچاو کەوتە مەترسییەوە.
ئۆپەراسیونی ئەنسارۆڵڵا لە میحوەری باکوری بنکەی "اللبنات" بەردەوامە و لە ئەگەری پێشرەوی زیاتر ئەو هێزانە لەو میحوەرە، کۆنترۆل کردنی شاری "مارب" لە باشور، دەبێتە دەستکەوتێکی دیکەی ئەنسارۆڵڵا.

لە میحوەری "المهاشمه"، فیتنەی سەرەکی بنکەی "الخنجر"ـە کە تایبەتە بە هاوپەیمانی سەعودیا.بە کۆنترۆل کردنی ئەو بنکەیە و بەرزاییەکانی دەوروبەری لەلایەن ئەنسارۆڵڵا، ئەو هاوپەیمانیە بە شێوەیەکی دیار دەستی لە ناوچەکانی "وادی خب و المهاشمە" کورت دەبێتەوە.
لە چەند ساڵی رابردوو ناوچەی "المهاشمە" بەردەوام شوێنی پێکدادانی هەر دوو لایەن بووە بەڵام لە چەند رۆژی رابردوو هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا توانیان کۆنترۆلی بکەنەوە بەڵام چەسپاندنی دەسەڵات لەو ناوچەیە پێویست بە کۆنترۆل کردنی "الخنجر" لەلایەن ئەنسارۆڵڵاوە هەیە.

میحوەرەکانی "یتمه و الاجاشر" بە شێوەیەک بە "البقع" بەستراوە و لە ئەگەری کۆنترۆل کردنی "البقع" لەلایەن ئەنسارۆڵڵا، دوو میحوەری ئاماژە پێکراو بە شێوەی ئاسانتر و ئۆتۆماتیک دەکەونە ژێر دەسەڵاتی ئەو هێزانەوە.
لەبەر هەبوونی هێڵی بەرگری باشی هاوپەیمانی سەعودیا لەو میحوەرە، سەرەرای ئەوەی ئەنسارۆڵڵا چەندین جار توانی بوو لەو میحوەرە پێشرەوی بکات، ناچار بە پاشەکشە بووە.

سەوز = ئەنسارۆڵڵا
سوور= هاوپەیمانی سەعودیا

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.