هەواڵە تایبەتەکان: ووتەبێژی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان لە وەڵامدانەوەی وڵاتەکەی بە هێرشەکەی تاڵیبان هەواڵی دا.
بە پێی ئەم هەواڵە بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمریکا پێگەکانی تاڵیبانیان لە شاری "نهر سراج" لە پارێزگای "هلمند"ی ئەفغانستانیان کردە ئامانج.
ووتەبێژی هێزەکانی ئەمریکا هەروەها ووتی: تاڵیبان دەبێت بەو شێوەیەی کە بەڵێنیان داوە بۆ کەم کردنەوەی توندوتیژی و راگرتنی هێرشەکان کار بکات. ئەو ووتەبێژە هەروەها ووتی ئێمە ئەگەر پێویست بکات لە هاوبەشەکانمان لە ئەفغانستان بەرگری دەکەین.
شایانی باسە دوای هێرشەکانی چەند رۆژی رابردووی گروپی تاڵیبان بۆ سەر پێگەکانی هێزە ئەمنیەکانی ئەفغانستان کە ٢٠ کەس تێدا کوژران، ئەمە یەکەم هێرشی ئەمریکا دژ بە تاڵیبان دوای رێکەوتنەکەیان لەگەڵ ئەو گروپەیە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.