ھەواڵە تایبەتەکان: یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵلا دەربارەی ھێرشەکەی شەوی رابردوویان بۆ سەر چەندین ناوچە لە ناو خاکی سەعودیا بەیاننامەیەک بڵاو کردەوە.
بەشێک لە بەیاننامەکە:
«ئەم ئۆپەراسیونە وەڵامێک بە زیاد بوونی ھێرشەکانی دوژمن (ھاوپەیمانی عەرەبی بە رێبەرایەتی سەعودیا) و جێ بە جێ کردنی قسەی رێبەرمان بوو.
بە پێی ئەم ھێرشانە چەندین پێگەی گرنگ لە ریاز بە مووشەکی ذوالفقار و فرۆکەی بێ فرۆکەوانی صەماد٣ و ھەروەھا چەندین ئامانجی ئابوری لە 'جیزان' و 'نجران' و 'عسیر' بە چەندین مووشەکی بەدر و فرۆکەی بێ فرۆکەوانی قاصف کراونە ئامانج.
وردەکاری زیاتری ئەم ئۆپەراسیونە لە ڕۆژانی داھاتوو دەخرێنە ڕوو»
شایانی باسە ھاوپەیمانی عەرەبی بە رێبەرایەتی سەعودیا لە چەند ڕۆژی رابردوو چەندین جار بەندەری 'الصلیف' و 'حەدیدە' و 'مارب' و 'الجوف' و چەندین میحوەری دیکەی بۆردومان کرد بوو.
وێنەکانی ھاوپێچ تایبەتن بە فرۆکەی بێ فرۆکەوانی صەماد٣ و قاصف و مووشەکی بەدر ـی ھێزەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵڵا.
دەتوانێن ڤیدیۆی ھێرشە موشەکی شەوی رابردوو کە لەلایەن خەڵکی سەعودیا بڵاو کراوەتەوە لە خوارەوە ببینن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.