سەباح عەکیلی شارەزای سیاسی کاروباری عێراق ڕایگەیاند: کۆشکی سپی پاش ئەوەی کە لە هەوڵەکانی بۆ ڕێگری لە پەسەندکردنی یاسای دەرکردنی هێزەکانی لە عێراق شکستی هێنا، بە دەستێوەردانی نایاسایی ڕێگریی لە پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق کرد.
ناوبراو وتی: ئیرادەی لایەنی دەرەکی بە سەر ئیرادەی ناوخۆیی زاڵبوو. ئەوانەی ڕۆڵیان لە شکستی هەوڵەکانی عەلاویدا هەبووە کورد و سوننە بوون کە پەیوەندییەکی نزیکیان لە گەڵ ئەمریکییەکان هەیە، ئەوان بە ڕاشکاوانە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکایان لە عێراق ڕەتکردووەتەوە.
عەکیلی وتی: پاڵپشتی ئەمریکا لە کورد و سوننە پیشاندەری بەرژەوەندی هاوبەشی ئەوانە. واشنتن لە ڕوانگەی خۆیی و بەرژەوەندییەکانیەوە هەوڵی بە دەسەڵات گەیشتنی کەسانی نزیک لە خۆی دەدات. حکومەتی ئەمریکا لە ڕێگای کورد و سوننەوە لەم پیلانگێڕییەدا سەرکەوتنی بە دەست هێنا. بە تایبەت ئەوەی کە پەیوەندییەکانی محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و ئەمریکییەکان بەردەوام هەبووە و کوردەکانیش کە هەموو کات وەک هاوپەیمانی ئەمریکا ڕۆڵیان بینیوە.
ئەو شارەزا عێراقییە وتی: ئەوانەی کە لە پرۆژەی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا و پەسەندکردنی لە پەرلەمان شکستیان هێنا، لە ڕێگری لە پێکهێنانی کابینەی نوێ سەرکەوتنیان بە دەست هێنا. ئەمریکا پاش ئەوەی کە ڕەزامەندی عەلاویی بۆ مانەوەی هێزەکانی لە عێراق بە دەست نەهێنا، پیلانی ڕێگریی لە پێکهێنانی کابینەی نوێ جێبەجێ کرد.
محەممەد تۆفیق عەلاوی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق ڕۆژی یەک شەممە لە نامەیەکدا بۆ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە وازهێنانی خۆیی لە ئەرکەکەی ڕاگەیاند.
جام کوردی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.