بە خەڵکی تورکیا رادەگەیێنین گەنجەکانی ئێوە لە نزیک ئێمە دان و ئێمە دەتوانین بیانکەینە ئامانج وەک تۆڵهسهندنهوهیەک، بەڵام بە فەرمانی رێبەرایەتی ئۆپەراسیون، ئەم کارە ئەنجام نادەین.
ھەواڵە تایبەتەکان: ناوەندی راوێژکاری ئێران لە سوریا لە وەڵامنەدانەوەیان بە ھێرشەکەی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر ھێزەکانی بەرخۆدان (حزبۆڵڵا و ھێزەکانی سەر بە ئێران) ھەواڵی دا.
چەندین بەشی گرنگی ئەم بەیاننامەیە بەم شێوەیە:
- ئێمە لەسەر داوای سوپا و حکومەتی سوریا لە کۆنترۆل کردنی رێگای M5 بەشداریمان کردووە.
- ئەو ھێزانە کە رێگای M5یان کۆنترۆل کردەوە لەلایەن سوپای پاسداران، حزبۆڵڵا و گروپەکانی بەرخۆدان بەرێوە دەبردران.
- ھێزەکانی بەرخۆدان وەک رێزێک بۆ رێبەرایەتی ئۆپەراسیون، ھێزەکانی تورکیایان نەکردە ئامانج و ئەم بڕیارە تا ئەمڕۆ بەردەوامە.
- لە ٤ رۆژی رابردوو گروپەکانی تاجیک، حیزبی تورکستانی و النصرە (تەحریرشام) ھێرشەکانی فراوانیان دژ بە سوپای سوریا ئەنجام دا و ھێزەکانی ئێمەش پشتەوانی سوپای سوریایان کرد.
- سەرەرای ھەڵویستی ئێمە کە بەرگریە، تورکیا لە ئاسمان و بە تۆپ ھاوێژەکانی ئێمەی کردە ئامانج.
- ئێمە پەیامی خۆمانمان لە رێگای کەسی سێیەم گەیاندە سوپای تورکیا بەڵام ئەوانە درێژە بە بۆردومانەکانیان دا و چەندین کەس لە ھێزەکانی ئێمەیان شەھید کرد.
- سوپای سوریا وەڵامی ئەوانی بە تۆپ ھاوێژەکانی دایەوە و ئێمە تا ئێستا وەڵامی راستەوخۆمان نەداوەتەوە.
- بە سوپای تورکیامان راگەیاند کە رێبەرایەتی ئۆپەراسیون لەگەڵ چارەسەری کێشەی نێوان تورکیا و سوریا لە رێگەی سیاسیە و ئێمەش بە ھێزەکانی خۆمان راگەیاندووە ھێزە تورکەکان نەکەنە ئامانج.
- تورکیا لە ھێرشەکانی بەردەوامە و ئێمە داوا دەکەین تورکیا ژیرانە بیر لەم بابەتە بکاتەوە.
- بە خەڵکی تورکیا رادەگەیێنین گەنجەکانی ئێوە لە نزیک ئێمە دان و ئێمە دەتوانین بیانکەینە ئامانج وەک تۆڵهسهندنهوهیەک، بەڵام بە فەرمانی رێبەرایەتی ئۆپەراسیون، ئەم کارە ئەنجام نادەین.
- ئێمە داوا لە ھەموو لایەنەکان دەکەین عاقڵانە بیر بکەنەوە و لە مەترسی دروست بوونی شەڕێکی گەورە تێبگەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.