09‏/03‏/2020

ئەنسارووڵڵای یەمەن مەرج بۆ دانوستانەکانی ئاشتی دادەنێت

محەممەد عەبدولسەلام لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند: ڕێگاچارەی قەیرانی یەمەن لە سەرەتادا بەندە بە ڕاگرتنی دوژمنایەتییەکان و هەڵوەشانەوەی گەمارۆی ئێستا و پاش ئەوە دەتوانین دانوستانی سیاسی بە جیدی دەست پێبکەین، ئەمەش هەمان داواکارییە کە بەردەوام جەختمان لە سەر کردووەتەوە.
عەبدولسەلام وتی: هەر داوایەکی دیکە بەدەر لە جێبەجێکردنی ئەم مەرجانە، لە ڕاستیدا داوای درێژکردنەوەی گەمارۆ و دوژمنایەتییە.
ئەم بەرپرسەی ئەنسارووڵا داوای لە نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن کرد کە واز لە پیلانە گوماناوییەکانی حکومەتی سەعوودیا بێنێت و وتی: ڕێگای دانوستان تەنیا بە ڕاگرتنی دوژمنایەتییەکان و هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان دەست پێدەکات.
لێدوانەکانی عەبدولسەلام لە پاش ئەوە دێت کە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن داوای ئاگربەستی بەپەلە و دەستپێکردنەوەی دانوستانە سیاسییەکانی لە یەمەن کردبوو.
جام کوردی

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.