06‏/03‏/2020

هەڵوێستی حەماس لە سەر شەڕی ئیدلب


سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی حەماس ڕەتیکردەوە هێزەکانیان لە سوریا بن و وتی کە شەڕی ئیدلب لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێک نییە.

ئیسماعیل هەنیە پاڵپشتی خۆیی بۆ پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا ڕاگەیاند و وتی کە شەڕی ئیدلب لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێک نییە.
ناوبراو وتی: بۆ ماوەی دە ساڵ لە سوریا بووین و ئەم مێژووەش لە بیر ناکرێت بەڵام ئەمڕۆ حەماس نایەوێت دەستێوەردانی لە دۆسیەی سوریا هەبێت.
هەنیە وتی: ئێمە لە سوریا کشاوینەتەوە و هیچ هێزێکمان لەو وڵاتەدا نییە. کوژرانی هەر هێزێک یان کەسێکی سەر بە حەماس لە ئیدلب یان بەشەکانی دیکەی سوریا ڕەتدەکەمەوە.
سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی: ئێمە پاڵپشتی لە هەوڵەکانی حکومەتی سوریا بۆ یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە دەکەین و هیوادارین ئاسایش و سەقامگیری لە سوریا جێگیر بێت و پێگەی جارانی لە ناوچەکە بۆ بگەڕێتەوە.
جام کوردی

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.