هەواڵە تایبەتەکان: دوای تێکشکانی هێڵی بەرگری هاوپەیمانی سەعودیا لە شاری "الجوف" و کۆنترۆل کردنی ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا، پێشرەوی ئەنسارۆڵڵا لە بیابانی رۆژهەڵاتی ئەو شارە بەردەوامە.
ئەمڕۆ هەندێک لە سەرچاوەکانی هاوپەیمانی سەعودیا لە کۆنترۆل کردنەوەی شاری "الحزم" لەلایەن ئەو هاوپەیمانیەوە هەواڵیان دەدا و لەبەر دواکەوتنی بەیاننامەی یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵڵا، هەندێک هەواڵی ناراستیان بڵاو کرد بوو کە دوورە لە راستی.
بە پێی دوایین هەواڵەکان و بە پێی زانیاریەکانی سەرچاوەی ئێمە لەو ناوچەیە، ئەنسارۆڵڵا دوای کۆنترۆل کردنی "الجر" و چەندین گوند لەو ناوچەیە، بەرەو بیابانی رۆژهەڵاتی "الجوف" هێرشی کردووە و تا ئێستا توانیەتی بەرزاییەکانی باکوری رۆژهەڵاتی "الحزم" کۆنترۆل بکاتەوە.
لە ئێستا دا شەڕ و پێکدادانەکان لە ناوچەی "اللبنه" و بنکەی سەربازی هاوپەیمانی سەعودیا لەو ناوچەیە بەردەوامە.
سوور = هاوپەیمانی سەعودیا
سەوز = ئەنسارۆڵڵا
سوور = هاوپەیمانی سەعودیا
سەوز = ئەنسارۆڵڵا
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.