ھەواڵە تایبەتەکان : دوای خستنهڕووی چەندین زانیاری لەسەر دەزگای ھەواڵگری عێراق ـی لەلایەن یەکینەکانی حزبۆڵڵا ـی عێراق، چەندین ماڵپەر لە سۆشیال میدیا باس لە دەستگیر کردنی بەرپرسانی ئەو یەکینەیە لەلایەن دەزگای ھەواڵگری عێراقی دەکەن.
لە چەند رۆژی رابردوو "ابوعلی العسکری" بەرپرسی ئاسایشی یەکینەکانی حزبۆڵڵای عێراق، "مصطفی الکاظمی" بەرپرسی دەزگای ھەواڵگری عێراقی بەوە تۆمەتبار کردەوە کە لەسەر کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس ھاوکاری ئەمریکا کردووە.
ئەم تۆمەتبارییەی حزبۆڵڵای عێراق لە کاتێک دایە کە " مصطفی الکاظمی" یەکێک لەو کاندیدانەیە کە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق باس دەکرێت.
یەکینەکانی حزبۆڵڵا کاندید کردنی الکاظمی وەک راگەیاندنی شەڕ لەگەڵ عێراق ناو دەبەن.
دەوترێت "مصطفی الکاظمی" پێش روخانی حکومەتی سەدام حوسین وەک پەیامنێرێک بۆ ئەمریکا سیخوڕی کردووە و دوای دانانی وەک بەرپرسی دەزگای ھەواڵگری عێراق ھاوکاری ئەمریکا کردووە و ھەروەھا لە دۆسیەی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس رێگری لە بڵاو کردنی راپۆرتی زانیاری ھەواڵگری لەسەر کوژرانی ئەو دوو کەسە کردووە.
شایانی باسە دەزگای ھەواڵگری عێراق یەکێک لەو دامەزراوانەیە کە لە سەرەتای ھاتنی ئەمریکا بۆ عێراق لەلایەن ئەمریکاوە دروست کراوە و بەردەوام لە ژێر کاریگەری ئەمریکا دا بووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.