15‏/03‏/2020

ئامادەکاری سەربازی سەعودیا بۆ کۆنترۆل کردنی عەدەن ـی یەمەن

هەواڵە تایبەتەکان: دوای ئامادەکاری هێزەکانی مەنصور هادی بە پشتیوانی سەعودیا بۆ هێرش بردنە سەر عەدەن لە باشوری یەمەن، لیوای پێنجەمی چەکدارانی "ئەنجومەنی گواستنەوەی باشور" کە لەلایەن ئیمارات ـەوە پشتیوانی دەکرێن، هاتنە ناو عەدەنەوە.

دوای دروست بوونی گرژی لە نێوان سەعودیا و چەکدارانی باشور بۆ کۆنترۆل کردنی فرۆکەخانەی عەدەن، هێزەکانی مەنصور هادی بە پشتیوانی سەعودیا خەریکی کۆکردنەوەی هێزن بۆ هێرش بردنە سەر عەدەن، لە هەمان کات "ئەنجومەنی گواستنەوەی باشور" لیوای پێنجەمی لە ناوچەکانی "بئر احمد" لە رۆژئاوای عەدەن و نزیک کۆشکی سەرۆک کۆماری لە "مدیریت کریتر' و هەروەها لە ناوچەی "صبر" لە پارێزگای "لحج" و "کرش" جێگیر کردووە.

بەم شێوەیە، ئەگەر ئیمارات نێوەنگیری لە نێوانیان دا نەکات لە رۆژانی داهاتوو شەڕ لە نێوان چەکدارانی باشور و هێزەکانی حکومەتی دەست لە کار کێشاوەی مەنصور هادی دروست دەبێت.

رەنگی سوور = ھاوپەیمانی سەعودیا
رەنگی سەوز = ئەنسارۆڵڵا و یەکینەکانی خەڵکی

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.