ھەواڵە تایبەتەکان: دوای بڕیارەکەی سەعودیا بە مەبەستی بە ھەرزان فرۆشتنی نەوتی وڵاتەکەی بە کریارەکانی نەوتی ڕووسیا، ئیمارات ـیش بەرھەم ھێنانی نەوتی وڵاتەکەی زیاد کرد.
ئەم شەڕە دوای ئەوە دروست بوو کە کۆبوونەوەی چەند رۆژی رابردووی رێکخراوی ئۆپێک لەگەڵ ڕووسیا بۆ کەم کردنەوەی بەرھەم ھێنانی نەوت، شکستی ھێنا.
لەو کۆبوونەوەیە دا ڕووسیا پێشنیارەکەی سەعودیای بۆ کەم کردنەوەی بەرھەم ھێنانی نەوت بۆ مەبەستی کۆنترۆل کردنی نرخی جیھانی نەوت رەتیکردەوە.
ھەر لەم ململانەیە دا سەعودیا وەک وەڵامدانەوەیەک بە رەتکردنەوەی پێشنیارەکەی لەلایەن ڕووسیا، بەرھەم ھێنانی نەوتی وڵاتەکەی لە ١٢ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێک دا بۆ ١٣ ملیۆن زیاد کردەوە و رایگەیاند، داشکاندن لە نرخی نەوتەکەی لە ٨ تا ١٠ دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک بۆ کریارەکانی نەوتی ڕووسیا لە باکوری ئەوروپا دەکات.
ئیمارات ـیش وەک پشتیوانیەک لە سەعودیا ئامادە بوونی خۆی بۆ زیاد کردنی بەرھەم ھێنانی نەوتەکەی تا ٤ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێک دا راگەیاند.
ئەم ھەنگاوانەش کە ھێرشێکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئابووری ڕووسیا، رەنگە وەڵامدانەوەی ڕووسیای بە دوای خۆی دا ھەبێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.