07‏/03‏/2020

گۆڕانی گوماناوی لە کۆشکی شاھانەی سەعودیا



رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ بڵاویكردەوە كە بەفەرمانی جێنشینی سەعودیا، محەمەد بن سەلمان هەریەك لە ئەحمەد بن عەبدولعەزیز برای شا سەلمان عەبدولعەزیز و جێنشینی پێشووی سعوودیە، محەمەد بن نایف و برایەكی بەناوی نەواف بن نایف دەستگیركراون.

وۆڵ ستریت جۆڕناڵ لە شایەتحاڵەكانەوە بڵاویكردووەتەوە كە هەڵمەتێكی دەستگیركردن لە نێو بنەماڵەی ئالسعود دەسەڵاتداریەتی سعوودیە-دا ئەنجامدراوە.

بەگوتەی شایەتحاڵەكان، لەمیانی هەڵمەتەكەدا هەریەك لە ئەحمەد بن عەبدولعەزیز برای شا سەلمان عەبدولعەزیز و جێنشینی پێشووی سعوودیە، محەمەد بن نایف و برایەكی بەناوی نەواف بن نایف دەستگیركراون.

شایەتحاڵەكان بۆ رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ ئاشكرایانكردووە كە هەڵمەتی دەستگیركردنەكە بەفەرمانی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان لە لایەن هێزێكی پاسەوانی دیوانی شاهانەی سعوودیەوە ئەنجامدراوە.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ باسی لەوەٍشكردووە كە بە دەستگیركردنی ئەو كەسانە، جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان هێز و دەسەڵاتەكەی پتەوتر كردووە.

هێشتا هیچ روونكردنەوە و زانیارییەك لەوبارەوە لە لایەن كاربەدەستانی سعوودیەوە بڵاونەكراوەتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.