زیادبوونی نارەزایەتی موسڵمانان لە ھندستان + ئەگەری ئەم نارەزایەتیە
لەگەڵ بەردەوامی نارەزایەتیەکان و ئالۆزییەکانی شەقام لە نێوان موسڵمانانی ھندستان و حکومەتی ئەو وڵاتە، تا ئێستا ٤٠ کەس لە موسڵمانان کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون.
ئەم نارەزایەتیانەش دوای ھەموارکردنی یاسایەک لە پەرلەمانی ھندستان دەستی پێ کرد.
ئەم یاسایە پشتگیری نەتەوە و ھاوڵاتیە ناموسڵمانەکان دەکات و زیاتر دژی موسڵمانەکان کاری پێ دەکرێت.
لەم یاسایە دا مافی ھاوڵاتی بوون بەو کەسانە نادات کە دوای ساڵی ٢٠٠٣ ھاتوونەتە ئەو وڵاتە و موسڵمانانن، بەڵام لە بەرامبەر دا ھەر ناموسڵمانێک و ئایینێکی دیکە دەتوانێت بە ئاسانی ببێتە ھاوڵاتی ھندستان.
ئەم بریارانەش دوای ئەوە دێت کە "ناریندرا مۆدی" سەرۆک وەزیرانی ھندستان لە ھەڵبژاردنەکان سەرکەوت.
ھەر لە سەرەتای ھەڵبژاردنەکانەوە "مۆدی" وەک کەسێکی نژادپەرەستی ھندۆسی سیکۆلار بانگەشەی سەرۆکایەتی دەکرد و دژی ئایینزاکانی دیکە ووتاری دەدا.
نیودەلھی بووەتە شوێنێکی پڕ لە ئالۆزی لە نێوان ھێزە ئەمنییەکان و ھاوڵاتیە موسڵمان و ناموسڵمانانەکان.
لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠ ھندۆسەکان پەلاماری موسڵمانانیان دا و ئەنجام دا سەدان مزگەوت و مەزارگە و دوکان سوتێنران.
ئەم نارەزایەتیانە ھەروەھا دوای سەفەری ترەمپ بۆ ئەو وڵاتە زیادی کرد، بە شێوەیەک نزیکەی ھەزار کەس لەم چەند رۆژە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.