وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند: ھێزەکانی زەمینی و ئاسمانی وڵاتەکەی لەگەڵ ڕووسیا یەکەمین دەوریەی ھاوبەشیان لە رێگای M4ی پارێزگای ئیدلب ـی سووریا ئەنجام دا (ناوچەی شین لە نەخشە دا).
ئەم ھەنگاوەش دوای ئەوە دێت کە تورکیا و ڕووسیا بۆ راگرتنی شەڕی ئیدلب لەسەر چەندین خاڵ رێککەوتن.
ئەو خاڵانەی کە لە مۆسکۆ رێکەوتنی لەسەری کراوە بە شێوەی خوارەوەیە:
یه‌كه‌م: سەرجەم چالاکییە سەربازییەکان بەدرێژایی ھێڵی پێکدادان لە ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب لە کاژێر ٠٠:٠١ی ٦ی ئاداری ٢٠٢٠ـەوە رابگیرن.
دووەم: لە باکووری رێگای سەرەکیی M4 بە قووڵایی شەش کیلۆمەتر و لە باشوورییەوە بە قووڵایی شەش کیلۆمەتر رێڕەوێکی ئارام دروستدەکرێت. لەماوەی حەوت رۆژدا بنەماکانی ئەو رێرەوە له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگریی كۆماری توركیا و رووسیای فیدراڵ بڕیاریان لێدەدرێت.
سێیه‌م: له رۆژی ١٥ی ئاداره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام گه‌ڕانی هاوبه‌شی هێزه‌كانی رووسیا و توركیا له‌سه‌ر رێگەی سه‌ره‌كیی M4 له ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی ترومبا (دوو كیلۆمه‌تر بۆ رۆژئاوای سه‌راقیب) تاوه‌كو عه‌ین ئه‌لحه‌فار ئەنجامدەدرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.