دوایین هەواڵەکان لە شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی حکومەتی ویفاق و سوپای نیشتیمانی بە سەرکردایەتی خەلیفە حەفتەر بە شێوەی خوارەوەیە.
شەڕ و پێکدادانەکانی هەر دوو لایەن لە باشوری تەرابلس بە چڕی بەردەوامە و بە پێی هەواڵەکان تۆپ هاوێژەکانی حکومەتی ویفاق ناوچەکانی "قصر بن غشیر" ـیان بۆردومان کردووە و بە پێی ئەو بەڵگانەی کە بڵاو بووتەوە (ڤیدیۆی هاوپێچ) هێزەکانی ویفاق توانیانە زیاتر لە ٢٧ کەس لە هێزەکانی حەفتەر لە بنکەی "الوطیه" بە دیل بگرن. هێزەکانی ویفاق هەروەها باس لە کۆنترۆل کردنی تەواوی ناوچەی "العمائم" و ٨٠ لە سەدی ناوچەی "الطویشه" لە ئۆپەراسیونەکەیان دەکەن.
ئەم وێنانەش کە دەبینن تایبەتە بە بۆردومان کردنی ناوچەی "الوشکە" لە رۆژئاوای "سرت" ـە کە لەلایەن فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی حکومەتی ویفاق ئەنجام دراوە.
سەرچاوەکانی نزیک لە هێزەکانی سوپای نیشتیمانی سەر بە خەلیفە حەفتەر هەروەها لە خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە ئاسمانی "الجفرە" هەواڵ دەدەن.
شیانی باسە هێزەکانی حکومەتی ویفاق لە چەند ڕۆژی رابردوو ئۆپەراسیونێکیان بە ناوی "رەشەبای ئاشتی" بە هاوکاری تورکیا دژ بە سوپای نیشتیمانی سەر بە خەلیفە حەفتەر لە باشوری تەرابلس، پایتەختی لیبیا دەستی پێ کردووە.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.