هەواڵە تایبەتەکان: سەرۆکی تیمی دانوستانکاری تاڵیبان لە چاوپێکەوتنێک دا حکومەتی ئێستای ئەفغاستانی بە سەپێندراو ناو برد و ووتی: دەبێت حکومەتی هەڵبژێردراو کە هەموو ئەفغانیەکان قبوڵیان بێت، دەسەڵات بە دەستەوە بێت.
"شیر محمد عباس ستانکزی" بەرپرسی تیمی دانوستانکاری تاڵیبان هەروەها ووتی؛ ئێمە لە نێوان گروپە ئەفغانیەکان هەوڵ دەدەین حکومەتێکی هەڵبژێدراو دروست بکەین کە تەواوی ئەفغانیەکان قبوڵیان بێت.
"شیرمحمد" هەروەها ووتی: دەسپێکردنی دانوستانەکان لە نێوان گروپە ئەفغانیەکان پەیوەستە بە ئازاد کردنی ٥ هەزار بەدیل گیراوی تاڵیبان لەلایەن حکومەتی ئەفغانستانەوە کە لە رێکەوتنی نێوان ئەمریکا و تاڵیبان لە چەند ڕۆژی رابردوو دا هاتووە،.
ئەمە لە کاتێک دایە ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان ڕایگەیاند کە تاڵیبان بۆ دەستپێکردنی دانوستانی ڕاستەوخۆ لە گەڵ حکومەت کابوڵ داوای ئازادکردنی ئەو ٥ هەزار زیندانییەی کردووە.
ئەمە لە کاتێک دایە ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان ڕایگەیاند کە تاڵیبان بۆ دەستپێکردنی دانوستانی ڕاستەوخۆ لە گەڵ حکومەت کابوڵ داوای ئازادکردنی ئەو ٥ هەزار زیندانییەی کردووە.
ناوبراو ووتی؛ ئێمە هیچ بەڵێنێکمان لە بەرامبەر ئازادکردنی ٥ هەزار زیندانییەکەی تاڵیبان نییە کە لە ڕێکەوتنەکەی ئەو گرووپە و ئەمریکادا هاتووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.