11‏/03‏/2020

فەرمانی ئازاد کردنی تاڵیبانە بەندکراوەکان دەرچوو

هەواڵە تایبەتەکان: ئەشرەف غەنی بە مەبەستی دەستپێکردنی گفتوگۆکانی ئاشتی لەگەڵ تاڵیبان، فەرمانی لێخۆش بوون و ئازاد کردنی ئەو تاڵیبانەی دەکرد کە لەلایەن حکومەتی ئەفغانستان بەدیل گیراون.

ووردەکاری ئەم هەواڵە تا ئێستا دیار نیە بەڵام بە پێی ووتەکانی زەلمی خەلیلزاد نوێنەری ئەمریکا، ئەشرەف غەنی فەرمانی ئازاد کردنی ٥ هەزار لەو تاڵیبانەی دەرکردووە لە ناوەکانیان لەلایەن تاڵیبانەوە بە لیستێک داوا کراون.
هەر بە پێی ئەو رێکەوتنە تاڵیبان دەبێت هەزار لەو هێزانەی حکومەتی ئەفغانستان کە زیندانی کردووە ئازاد بکات.

هەر وەک دەووترێت رۆژی شەممە ١٥٠٠ کەس لە قوناغی یەکەم و دوای ئەوەش ڕۆژانە ١٠٠ی دیکە لە تاڵیبانە زیندانیکراوەکان لەلایەن حکومەتی ئەفغانستانەوە ئازاد دەکرێن و بەڵێنیان لێ وەردەگرێت دووبارە بەشداری شەڕ نەکەن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.