11‏/03‏/2020

حامد کەرزەی: بارودۆخی مەترسیداری ئەفغانستان ئەنجامی سیاسەتەکانی ئەمریکایە

حامد کەرزەی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان بە بڵاوکردنی بەیاننامەیەک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک راگەیاند: بارودۆخی مەترسیداری ئێستای ئەفغانستان ئەنجامی سیاسەت و کرداری کەمزانی و دووبەرەکیانەی ئەمریکا بەرامبەر بە خەڵکی ئەفغانستانە.
کەرزەی ووتی: ئەگەر ئەمریکا لە راستی دا خوازیاری چارەسەر کردنی قەیرانی ئێستای ئەفغانستان بوایە، دەیتوانی بە هەڵسانێکی بنیاتنەرانە و لە کاتی خۆی، پێش بەرێوەچوونی مەراسیمی سوێند خواردن، رێگری لە ناسەقامگیری سیاسی ئەفغانستان ببێت.
ناوبراو هەروەها ووتی: لە تەواوی ئەو دیدارانەی کە لە چەند مانگی رابردوو لەگەڵ بەرپرسە ئەمریکیەکان هەمبووە، نیگەرانی خۆم لە نەبوونی راستگۆیی و ڕوونی کردار لە سیاسەتەکانیان دا لەسەر چۆنیەتی بەرێوەبردنی دۆخی هەڵبژاردن و ئاشتی لە ئەفغانستان رامگەیاندووە.

لێدوانەکانی کەرزەی لە پاش ئەوە دێت کە "ئەشرەف غەنی" و "عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا" لە دوو مەراسیمی جیا، وەک سەرۆک کۆماری ئەفغانستان سوێندی یاساییان خوارد.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.