20‏/04‏/2020

سوپای ئێران ڤیدیۆی ساتەکانی چاودێری کردنی کەشتی جەنگی ئەمریکای بڵاو کردەوە


سوپای ئێران ڤیدیۆی چاودێری کردنی کەشتی جەنگی ئەمریکای لەلایەن هێزەکانیەوە لە کەنداوی فارسی بڵاو کردەوە کە لە چەند دیمەنێک دا لە نزیکەوە تۆمار کراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی رابردوو هەروەها ڤیدیۆیەک لەلایەن ئەمریکییەکانەوە لە ساتی نزیک بوونەوەی بەلەمە سەربازییەکانی ئێران لەو کەشتیە بڵاو کرایەوە کە وەک ئەو هێزانە باسییان کرد بوو و هەر وەک لە ڤیدیۆەکە دا دیار بوو دووری ئەو بەلەمانە لەو کەشتیە نزیکەی ٩ مەتر بووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.