دوای ئەوەی "مھدی المشاط" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن داوای کۆبوونەوەی "مارتین گریفیتس" نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن لەبەر ھەڵنەستان بە ئەرکیان بە جێ بە جێ کردنی بەڵێنەکانی حکومەتی دەست لە کار کێشاوەی مەنصور ھادی و ھاوپەیمانی سەعودیا لە رێککەوتنی سوێد ـی رەتکردەوە, "مارتین" داوای کۆبوونەوەی لەگەڵ رێبەری ئەنسارۆڵڵای کرد و لەو دیدارە داواکاریە گشتیەکانی ئەنسارۆڵڵا بە پێی رێکەوتنی سوێند وەک، لابردنی گەمارۆکانی سەر یەمەن، کردنەوەی فرۆکەخانەکان، ئاڵوگۆڕ کردنی دیلەکان و ... تاوتوێ کران.
ھەر لەو بارەیەوە ھۆزەکانی لایەنگری ئەنسارۆڵڵا لە "مأرب" لە دیداریان لەگەڵ "مارتین گریفیتس" نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن، مەرجەکانی ھێرش نەکردنیان بۆ سەر "مأرب" ـیان خاڵەکانی خوارەوە راگەیاند؛
١- ئازاد کردنی دیلەکانی ھۆزەکانی مأرب کە لەلایەن ھێزەکانی مەنصور ھادی زیندانی کراون.
٢- دابین کردنی کارەبا، غاز و نەوت بۆ تەواوی پارێزگاکانی یەمەن.
٣- رادەست کردنی کۆنترۆلی مأرب بە حکومەتی رزگاری (واتا ئەو حکومەتەی کە ئێستا لە صەنعا پایتەختی یەمەن کاربەدەستە)
٤- کردنەوەی رێگای سەرەکی صەنعا-مأرب و ئاسانکاری بۆ ھاتوچۆی ھاوڵاتیان.
سەرەرای ئەو داواکاریانە کە لە رێکەوتنی سوێد ـیش ھاتووە، مارتین لە دوای ئەو کۆبوونەوانە، لە ئهنجومهنی ئاسایش دیسان داوای راگرتنی شەڕ لە ھەر دوو لایەنی کردەوە.
مارتین ھەروەھا داوا لە حکومەتی دەست لە کار کێشاوەی مەنصور ھادی و ئەنسارۆڵڵا وەک دوو لایەنی راستەقینەی شەڕەکە کرد رێگای شارەکانی "تعز" و "مأرب" و "الحدیدە" بکەنەوە.
بەم شێوەیە ھەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەم کردنەوەی ئاگری شەڕەکە لە "مأرب" بە بێ ئەنجام مایەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.