هەواڵە تایبەتەکان: بزوتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی فەڵەستین حەماس بە بڵاو کردنی بەیاننامەیەک پێشوازی لە پێشنیارەکەی ئەم دواییەی رێبەری ئەنسارۆڵڵای یەمەن لەسەر ئاڵوگۆڕ کردنی دیلەکان سوپای سەعودیا کە لەلایەن هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا لە یەمەن بە دیل گیراون لەگەڵ زیندانیەکانی حەماس لە سەعودیا کردەوە.
لە چەندین بەشی ئەم بەیاننامەیە دا هاتووە:
- ئێمە لەم پێشنیارە کە نیشانی یەکریزی لەگەڵ میللەتی فەڵەستین و بەرخۆدانە، زۆر سوپاسیان دەکەین.
- لەلایەن بزوتنەوی جیهادی ئیسلامی ـەوە و بە ئاماژە بە پێشنیارەکەی سەید عەبدولمەلەک بەدەرئەدین حوسی رێبەری ئەنسارۆڵڵای یەمەن، ئەم پێشنیارە بە هەبوونی هەستی بەرپرسیارەتی میللەتی یەمەن بەرامبەر بە دروشمەکانی فەڵەستین دەزانین.
بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی دوای ئەم پێشنیارە هەروەها داوا لە سەعودیا دەکات بە زووترین کات زیندانیەکانی بزوتنەوەی حەماس ئازاد بکات.
سەید عەبدولمەلەک بەدەرئەدین حوسی رێبەری ئەنسارۆڵڵای یەمەن لە ووتەکانی ڕۆژی رابردووی بە بۆنەی پێنجەمین ساڵ ڕۆژی دەستپێکردنی هێرشەکانی هاوپەیمانی عەرەبی (سەعودیا و ئیمارات) بۆ سەر یەمەن، ئامادەی خۆی لەسەر ئاڵوگۆڕ کردنی فرۆکەوانێک و چوار پلەداری سوپای سەعودیا کە لەلایەن ئەنسارۆڵڵا لە یەمەن بە دیل گیراون لەگەڵ زیندانیەکانی حەماس کە لە زیندانەکانی سەعودیا دان، دەربری.
شایانی باسە رژێمی سەعودیا ژمارەیەک لە ئەندامانی بزوتنەوەی حەماس لە ساڵی رابردوو بە دیل گرتووە کە لە نێوانیان دکتۆر "محمد الخضری" یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەو بزوتنەوەیە دەبینرێتەوە کە نزیکەی ٢٠ ساڵ نوێنەری حەماس لە حیجازی سەعودیا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ کەرتی غەززە بووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.