24‏/03‏/2020

کۆنفرانسی رۆژنامەوانی ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن دەربارەی ئامار و ووردەکاریەکانی کۆتایی پێنجەمین ساڵی شەڕ لەو وڵاتە




هەواڵە تایبەتەکان: یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵلا،  لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی دا چەندین ئامار و ووردەکاری لە کۆتایی پێنجەمین ساڵی شەڕی یەمەن راگەیاند.

بەشێک لە ئامار و وودەکاریەکانی ٥ ساڵ شەڕ لە یەمەن کە لەلایەن ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵڵا بڵاو کراوەتەوە بە شێوەی خوارەوەیە:

- بەشداری یەکینەکانی خەڵک و ڕۆڵی هۆزەکانی یەمەن لە سەرکەوتنەکانمان لە ئۆپەراسیونەکانی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ هێزەکانی دوژمن (هاوپەیمانی عەرەبی بە رێبەرایەتی سەعودیا) کاریگەری گەورەی هەبووە.

- زیاتر لە ٢٥٧ هەزار هێرشی ئاسمانی دوژمن (هاوپەیمانی عەرەبی بە رێبەرایەتی سەعودیا) لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێمە تا ١٤ی ئازار ـی ٢٠٢٠ تۆمار کراوە.

- ٦٦٥٧ هێرشی ئاسمانی لە ساڵی پێنجەمی شەڕ لەلایەن دوژمنەوە ئەنجام دراوە کە ١٢٢٥ لەو هێرشانە لە سێ مانگی رابردووە بووە.

- لە سەرەتای ئەم شەڕە زیاتر لە ٥٢٧٨ ئۆپەراسیونی هێرشبەرانەمان دژ بە دوژمن (هاوپەیمانی عەرەبی بە رێبەرایەتی سەعودیا) ئەنجام داوە کە ١٦٨٦یان لە ساڵی ٢٠١٩ و ٢٢٧یان لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە بووە.

- ٥٤٢٦ ئۆپەراسیونی دوژمن (هاوپەیمانی عەرەبی بە رێبەرایەتی سەعودیا) لەلایەن ئێمەوە پوچەڵ کراوە کە ١٢٢٦یان لە ساڵی ٢٠١٩ و ٤٨یان لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە بووە.

- هێزە مووشەکیانەی ئێمە لە ماوەی ساڵانی رابردوو زیاتر لە ١٠٦٧ مووشەکیان ئاراستەی دوژمن کردووە کە زیاتر لە ٤١٠ لەو مووشەکانە بەرەو پێگەکانی سەربازی و گرنگی سەعودیا و ئیمارات و هەروەها زیاتر لە ٦٣٠ مووشەک بەرەو پێگەکانی دوژمن لە ناو خاکی یەمەن هاوێژراون. ئەم مووشەکانە لە جۆرەکانی  "قاهیر، بورکان، بەدر، قودس ۱، نکال، قاسم و زولفەقار بوون.

- هێزە چەکدارەکانی ئێمە شارەزایی نوێ و تاقیکردنەوەکانی سەرکەوتوانەیان لە پێشخستنی سیستەمی موشەکی هەبووە کە بەم زووانە رادەگەیێنین.

- فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی ئێمە ٤١١٦ ئۆپەراسیونی سەربازیان هەبووە کە ٦٦٩یان ئۆپەراسیونی هێرشبەرانە و ٣٤٩٠یان هەواڵگری بوون. لەو ئۆپەراسیونە هێرشبەرانە ١٦٠یان لە ساڵی رابردوو بوون کە ٦٦یان لە ناو خاکی سەعودیا و ٩٤یان لە ناو خاکی یەمەن ئەنجام دراوە.
لە ئۆپەراسیونێکی تایبەت دا زیاتر لە ١٠ فرۆکەی بێ فرۆکەوان لە یەک کات دا بەکارهێنراون.

- سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێمە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوو زیاتر لە ٧٢١ ئۆپەراسیون بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە و خستنە خوارەوەی فرۆکە شەڕکەرەکانی دوژمن ئەنجامی داوە کە یەکێکیان خستنە خوارەوەی فرۆکەیەکی سەعودیا لە جۆری تۆرنادۆ لە مانگی رابردوو بوو.

- لە ماوەی ئەم پێنج ساڵە دا ٥٣ هەلیکۆپتەر و ٣١٨ فرۆکەی سیخۆری خراونەتە خوارەوە.

- زیاتر لە ٥٤٨٧ تانک و زرێپۆش و ئۆتۆمبێل و چەندی ئامێری سەربازی دیکە کە دروست کراوی ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا بوون تێکشکاون.

- زیاتر لە ١٠ هەزار سەرباز و ئەفسەری پلەدار لە ماوەی ئەم پێنج ساڵە کوژراو و بریندار بوون کە ٤٣٠٠یان لە سوپای سەعودیا و زیاتر لە ١٢٤٠یان لە هێزەکانی ئیمارات بوون. هەروەها زیاتر لە ٨ هەزار چەکداری سودانی لەم ماوەیەدا کوژرا و بریندار بوون.

یەحیا سەریع لە کۆتایی قسەکانی ووتی: " دوژمنان و دەوڵەتانی دەست درێژیکەر بزانن لە ئەگەری بەردەوامی گەمارۆی یەمەن و رانەگرتنی شەڕ، دەبێت چاوەڕوانی هێرشەکانی گرنگتر و تایبەت بن".
یەحیا هەروەها ووتی: " بە رێبەرمان سەید عەبدولمەلەک بەدەرئەدین حوسی رادەگەیێنین لە شەشەمین ساڵی شەڕ دا ئامادەی ئەنجام دانی هەر جۆرە ئۆپەراسیونێک دژ بە پێگەکانی دوژمنین."

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.