تورکیا بە دروست کردنی سێ بنکەی چاودێری دیکە لە سووریا پێگەکانی خۆی بە بیانووی چاودێریی بەسەر ڕەوتی ئاگربەس دا، ئامادەبوونی سەربازیی خۆی لەو وڵاتە زیاتر پەرە پێ دەدات.
ناوەندی ناسراو بە "ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ" ڕایگەیاند؛ سوپای تورکیا سێ بنکەی چاودێری نوێی لە باشوری پارێزگای حەلەب دامەزراندووە.
بە پێی نووسینی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەو دەزگایە، ئەو سێ بنکە چاودێریە لە گوندەکانی «بداما»، «الناجیه» و «الزعینیه» لە ڕۆژئاوای شاری "جسر الشغور" لە باشوری رێگای M4 (ئێم-فۆڕ) دامەزراوە و بەر لەوەش سوپای تورکیا دوو بنکەی چاودێری لە نزیک سنوری ئیداریی پارێزگای حەماە لە باشوری حەلەب دامەزراندبوو، بۆیە تورکیا بە هەژماردنی ئەو سێ بنکە نوێیە، چل و نۆ بنکەی چاودێری لە پارێزگاکانی حەلەب و ئیدلب ـی سوریا دامەزراندووە.
ئەو کردەی تورکیا لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە ڕێککەوتنی ئاگربەس لە نێوان ئەو وڵاتە لەگەڵ ڕووسیا لە ئیدلب و حەلەب هەژدەیەمین رۆژی خۆی تێدەپەڕێنێ و تا ئێستاش پێشێلکردنی جیددی ئاگربەس لەلایەن دوولایەنی ڕێککەوتنەکە ڕووی نەداوە.
شایانی باسە لە کاتی واژۆ کردنی ڕێککەوتنی کەمکردنی گرژی و ئاڵۆزی لە ئهیلولی ساڵی ٢٠١٧ـەوە لە نێوان تورکیا و ڕووسیا و ئێران و ڕێککەوتن لەسەر دامەزراندنی ناوەندەکانی چاودێری لە حەلەب و ئیدلب، حکومەتی تورکیا نزیک بە چل بنکەی چاودێری دامەزراندووە کە زۆربەی ئەو بنکانە لە کاتی گرژی و ئاڵۆزیەکانی نێوان سوپای سوریا لەگەڵ ترۆریستانی ئیدلب و بە تایبەتی لە ئۆپەراسیونی ئەم دواییەی سوپای سووریا بەکردەوە کرا بە پێگەی پشتیوانی و لۆجستیکی و تۆپخانەیی ترۆریستان کە لەلایەن سوپای تورکیا ئاسانکاریان بۆ ئەو تیرۆریستانە دەکرا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.