12‏/03‏/2020

ئەنسارۆڵڵا داوای کۆبوونەوەی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکانی رەتکردەوە


ھەواڵە تایبەتەکان: "مھدی المشاط" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن داوای کۆبوونەوەی "مارتین گریفیتس" نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەنی رەتکردەوە و ئامادە نەبوو لەگەڵی کۆببێتەوە.

"مارتین" بۆ گەیاندنی بۆچوونی بەرپرسانی حکومەتی دەست لە کار کێشاوەی مەنصور ھادی بۆ صەنعا پایتەختی یەمەن سەفەری کرد بوو کە کۆبوونەوە لەگەڵی لەلایەن "مھدی المشاط" رەتکرایەوە و ھۆکاری ئەم رەتکردنەوەش، قسەکانی مارتین لە "مارب" راگەیێندراوە.

مارتین نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ووتەکانی داوای راگرتنی ئۆپەراسیونی سەربازی ئەنسارۆڵڵا لە "الجوف" و "مأرب" کرد بوو.

ئەنسارۆڵڵا لەو باوەرەدایە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەرکی خۆی بۆ جێ بە جێ کردنی بەڵێنەکانی حکومەتی دەست لە کار کێشاوەی مەنصور ھادی و ھاوپەیمانی سەعودیا لە رێککەوتنی سوێد ھەڵنەستاوە کە بەشە سەرەکیەکانی ئەو رێککەوتنە لابردنی گەمارۆکان لەسەر یەمەن و ئاڵوگۆڕ کردنی دیلەکان و گەیاندنی ھاوکاری مرۆڤ دۆستانەیە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.