کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق دوای هێرشەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی تاجی لە باکوری عێراق کە بە هۆیەوە ٢ سەربازی ئەمریکی و ١ بریتانیایی کوژران و ١٢ دیکەش بریندار بوون، بەیاننامەیەک بڵاو کردەوە.
چەندین بەشی گرنگی ئەم بەیاننامەیە:
" - رەحمەتی خوا لەو کەسانە بێت کە ئۆپەراسیونی جیهادیان دژ بە هێزە داگیرکەرەکان (ئەمریکا) لە بنکەی سەربازی تاجی ئەنجام دان.
- ئێستا گونجاوترین کاتە بۆ دەرکردن و ئەنجام دانی ئۆپەراسیونی جیهادی دژ بە داگیرکەران لە سەرزەمینە پیرۆزەکان.
- هێزە داگیرکەرەکان دەبێت بەرپرسیارێتی و باجی مانەوە و گوێ نەدان بە خواست و ویستی خەڵکی عێراق بدەن.
- پشتەوانی لەو کەسانە دەکەین کە بڕوایان بە کار کردن دژ بە داگیرکەرانە و هۆشداری دەدەین لە ئەگەری هێرش کردنە سەر ئەو کەسانە".
هەرچەندە دوای هێرشەکە هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی رانەگەیاندووە، بەڵام واشنتن حەشدی شەعبی بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار دەکات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.