07‏/03‏/2020

رێبەری ئەنسارۆڵڵا لێبوردن و ئازادی دیلەکانی ئۆپەراسیونی "الجوف" ی راگەیاند


ھەواڵە تایبەتەکان: "سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حەوسی" رێبەری ئەنسارۆڵڵا و شۆڕشی یەمەن، فەرمانی لێبوردن و ئازاد کردنی دیلەکانی ئۆپەراسیونەکەی "الجوف"ی راگەیاند.

ئەم فەرمانە کە رۆژی رابردوو دەرچووە ئەو یەمەنیانە دەگرێتەوە کە لەگەڵ ھاوپەیمانی سەعودیا دژ بە ھێزەکانی ئەنسارۆڵڵا لەو ئۆپەراسیونە شەڕیان کردووە.

شایانی باسە لە چەند رۆژی رابردوو لە ئۆپەراسیونی "الجوف" ھێزەکانی ئەنسارۆڵڵای یەمەن توانیان بوو شاری "الحزم" و چەندین ناوچەی دیکە کە لە ژێر کۆنترۆلی ھاوپەیمانی سەعودیا دا بوون کۆنترۆل بکەنەوە.

بۆ زانین ئۆپەراسیونی "الجوف" لە ئێستا دا بەردەوامە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.