لە کۆتایی دا رۆژی رابردوو (٥-٣-٢٠٢٠) و دوای کۆبوونەوەی پووتین و ئەردۆغان رێککەوتنێک بۆ کۆتایی هێنان بە گرژی و ئاڵۆزیەکانی ئیدلب کرا کە ئەنجامی ئەم رێککەوتنە چەسپاندنی سەرکەوتنەکانی سوپای سووریا و ھاوپەیمانانی لە لایەکەوە و لە لایەکی دیکە شکست و پاشەکشەی تورکیا و چەکدارانی سەر بەو وڵاتە لە هەڵوێست و هەرەشەکانیان بوو.
بە پێی ئەم رێککەوتنە، تورکیا لە هێڵە سوورەکەی، کە وەک ئامانجی سەرەکی ئۆپەراسیونەکەی راگەیێندرا بوو واتا پاشەکشەی سوپای سووریا بۆ پشت رێگای M5 و لابردنی گەمارۆکانی سەر بنکەکە چاودێریەکانی سوپاکەی، پاشەکشەی کرد و بە کردار پێشرەویەکانی سوپای سووریا و هاوپەیمانانی لەم ماوەیە چەسپێنران. لە بەرامبەریش ئامانجی ئۆپەراسیونی سوپای سوریا کە کۆنترۆل کردنی رێگا گرنگەکانی M5 و M4 بوو بەرھەم ھات.
ئەو خاڵانەی کە لە مۆسکۆ رێکەوتنی لەسەری کراوە بە شێوەی خوارەوەیە:
یهكهم: سەرجەم چالاکییە سەربازییەکان بەدرێژایی ھێڵی پێکدادان لە ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب لە کاژێر ٠٠:٠١ی ٦ی ئاداری ٢٠٢٠ـەوە رادەگیرێن.
دووهم: لە باکووری رێگای سەرەکیی M4 بە قووڵایی شەش کیلۆمەتر و لە باشوورییەوە بە قووڵایی شەش کیلۆمەتر رێڕەوێکی ئارام دروستدەکرێت. لەماوەی حەوت رۆژدا بنەماکانی ئەو رێرەوە لهلایهن وهزارهتهكانی بهرگریی كۆماری توركیا و رووسیای فیدراڵ بڕیاریان لێدەدرێت.
سێیهم: له رۆژی ١٥ی ئادارهوه بهشێوهیهكی بهردهوام گهڕانی هاوبهشی هێزهكانی رووسیا و توركیا لهسهر رێگەی سهرهكیی M4 له ناوچهی نیشتهجێبوونی ترومبا (دوو كیلۆمهتر بۆ رۆژئاوای سهراقیب) تاوهكو عهین ئهلحهفار ئەنجامدەدرێت.
- تێبینیەکی گرنگ لەم رێککەوتنە ئەوەیە تیرۆریستانی تەحریرشام ئەم رێککەوتنە نایانگرێتەوە و سوپای سووریا وەک بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر ئەگەر پێویست بکات دەتوانێت ھێرش بکاتە سەریان.
- بەشە ناوازەی ئەم رێککەوتنەش ھەروەھا، دروست کردنی رێرەوێکی ئارام لە قووڵایی ٦ کیلۆمەتر لە باکور و باشوری رێگای M4ـە کە تەواوی ئەو ناوچەیە لە کۆنترۆلی تیرۆریستانی تەحریرشام و حیزبی تورکستانی دان.
ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەو تیرۆریستانە دەبێت دوای چەندین ساڵ یەکێک لە گرنگترین و ستراتێجیترین ناوچەکانی خۆیان لەو ناوچەیە چۆڵ بکەن، کە وەک سەرکەوتنێکی گەورە بۆ حکومەتی سووریا دادەنرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.