31‏/03‏/2020

ڤیدیۆ | ھێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا



ھەواڵە تایبەتەکان: فڕۆکە شەڕکەرەکانی رژێمی ئیسرائیل چەند خولەکێک پێش ئێستا چەندین ناوچەیان لە پارێزگای "حمص" ـی سوریان بۆردومان کرد.
وەزارەتی بەرگری سوریا راگەیاند کاتژمێری ٢٠:٢٥ ئەمشەو فڕۆکە شەڕکەرەکانی رژێمی ئیسرائیل لە ئاسمانی لوبنان چەندین مووشەکیان ئاراستەی ڕۆژھەڵاتی "حمص" ـیان کردەوە کە ھەندێک لەو مووشەکانە لەلایەن سیستەمی بەرگری خرانەوە خوارەوە.

ھەر وەک دەوترێت ئەم ھێرشە بۆ سەر بنکەکانی "الشعیرات" و "تی٤" لە پارێزگای "حمص" ئەنجام دراوە.


ئەمریکا پاتریۆتی هێناوەتە هەولێر و عەین ئەسەد



بە پێی ئەو ھەواڵانەی کە بڵاو کراوەتەوە ئەمریکا سیستەمی بەرگری ئاسمانی خۆیی بە ناوی پاتریۆت لە هەولێر و بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری عێراق جێگیر کردووە.

سەرچاوەیەکی سەربازی ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە ئەو وڵاتە بەنیازە دوو سیستەمی دیکەی پاتریۆت بێنێتە عێراق و لە ئێستادا ئەو سیستەمانە لە کوێت لە چاوەڕوانی ناردندان.

ئەمە لە کاتێک دایە حکومەتی ناوەندی عێراق پێشتر دژایەتی خۆیی بۆ ئەو بڕیارەی ئەمریکا دەربڕیوە و ئەوەی کە لە ئێستادا باس دەکرێت پێشێلکردنی سەروەری عێراقە کە بەردەوام لای ئەمریکییەکانەوە بینراوە.

شایانی باسە لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوو ئەمریکا بنکەکانی قائم لە پارێزگای ئەنبار و کەی١ لە کەرکوک و گەیارە لە باشوری موسڵ و چەند بنکەیەکی دیکەی چوڵ و رادەستی سوپای عێراق کردووە.

خستنە خوارەوەی بارێکی گوماناوی لە یەمەن لەلایەن فڕۆکەی نەناسراو


هەواڵە تایبەتەکان: چەندین فڕۆکەی نەناسراو (پێ دەچێت هاوپەیمانی سەعودیا بن) ڕۆژی رابردوو چەندین شتیان لە ئاسمانی پارێزگاکانی "صەنعا و محویت و الحدیدە" ـیان خستە خوارەوە.

سەرچاوەکانی نزیک لە هاوپەیمانی سەعودیا رایانگەیاندووە ئەو شتانە کە خراونەتە خوارەوە لە دەمامک و دەستکێش و پێداویستی تەندروستی پێک ھات بوون بەڵام وەزارەتی تەندروستی حکومەتی "رزگار کردن" نزیک لە ئەنسارۆڵڵا لەبەری ئەگەری هەبوونی مادەی ژەهراوی کۆرۆنا لەو شتانە، هۆشداری بە خەڵکی داوە نزیکیان نەبنەوە.

شایانی باسە ڕۆژی رابردوو فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودیا بە بیانووی بۆردومان کردنی کۆگا و دامەزراوە مووشەکیانەی ئەنسارۆڵڵا، بیرەکانی ئاوی "کمران" لە "الحدیدە" و "اصطبلی" لە صەنعا ـیان بۆردومان کرد بوون.

30‏/03‏/2020

ڤیدیۆ | ھێرشی ئاسمانی سەعودیا بۆ سەر صەنعا پایتەخی یەمەن



ھەواڵە تایبەتەکان: فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودیا چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا زیاتر لە ١٩ جار شاخەکانی "عطان" و " النھدین" لە باشوری صەنعا پایتەخی یەمەن و بنکەکانی "الحفا و الدیلمی، تله التلفزيون" و چەندین ناوچەی دیکەی لە پارێزگای صەنعا ـیان بۆردومان کردەوە.

ھاوپەیمانی سەعودیا دەڵێت ئەم ھێرشانە وەک وەڵامدانەوەک بە ھێرشە مووشەکی ئەنسارۆڵڵا بۆ ناو خاکی سەعودیا ئەنجام دراوە، و ھەر وەک خۆیان باس دەکەن توانیانە دامەزراوە و کۆگای مووشەکی ئەنسارۆڵڵا لەم ھێرشانە تێکبشکێنن.

"محمد البخیتی" ئەندامی مەکتەبی سیاسی و یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی ئەنسارۆڵڵا لە چاوپێكه‌وتنی لەگەڵ کەناڵی جەزیەری قەتەری دوای ئەم ھێرشە ووتی: «ئەم ھێرشانە بێ وەڵام نامێننەوە و ئێمە توانایی وەڵامدانەوەی فراوانمان لە ناو خاکی سەعودیا ھەیە».

ئەمڕۆ سەرەرای بۆردومان کردنی صەنعا، شارەکانی "الحدیده، الجوف، مأرب و صعده" ھەروەھا لەلایەن ئەو فڕۆکانەوە بۆردومان کراون.

شایانی باسە ھێزەکانی ئەنسارۆڵڵا وەک وەڵامدانەوەیەک بە ھێرشە ئاسمانیەکانی چەند ڕۆژی رابردووی ھاوپەیمانی عەرەبی بە رێبەرایەتی سەعودیا بۆ سەر بەندەری"'الصلیف و الحدیدە و مارب و الجوف" و چەندین میحوەری دیکە، بە مووشەک چەندین پێگەی گرنگ لە ریاز پایتەخی سەعودیا و ھەروەھا چەندین ئامانجی ئابوری لە 'جیزان' و 'نجران' و 'عسیر' لە ناو خاکی ئەو وڵاتەی لە ٢٨ ئەم مانگە کردە ئامانج.

ھەواڵەکانی میحوەری "الجوف"ی یەمەن + نەخشە تا ٢٩-٣-٢٠٢٠


لەگەڵ بەردەوامی پێکدادانەکان لە دەوروبەری بنکەی "اللبنات" لە باشوری ڕۆژئاوای پارێزگای "الجوف"ـی یەمەن، ھێزەکانی ئەنسارۆڵڵا و یەکینەکانی خەڵکی یەمەن ھەر وەک لە نەخشە دا دیاریمان کردووە، توانیان بەرزاییەکانی "ھضبە جدعان" لە باکوری بنکەی "اللبنات" کە لە ژێر دەسەڵاتی ھاوپەیمانی عەرەبی بە رێبەرایەتی سەعودیا دا بوو کۆنترۆلی بکەنەوە.

لەگەڵ زیاد بوونی بۆردومانەکانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ھاوپەیمانی سەعودیا و پێشێل کردنی بەردەوامی رێککەوتنی ئاگربەس لە کەنارئاویەکانی "الحدیدە" لەلایەن ئەو ھاوپەیمانیەوە, ئۆپەراسیونەکانی ئەنسارۆڵڵا لە میحوەری "مارب" و باشوری ڕۆژئاوای "الجوف" ڕووی لە زیاد بوون دایە.

لە ئێستادا پێکدادانەکان لە دەوروبەری بنکەکانی "اللبنات" و "الکوفل" لە پارێزگای "مارب" بەردەوامە.
رەنگی سوور = ھاوپەیمانی سەعودیا
رەنگی سەوز = ئەنسارۆڵڵا و یەکینەکانی خەڵکی



دوایین هەواڵەکان لە پێکدادانەکانی لیبیا + ڤیدیۆ

دوایین هەواڵەکان لە شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی حکومەتی ویفاق و سوپای نیشتیمانی بە سەرکردایەتی خەلیفە حەفتەر بە شێوەی خوارەوەیە.

شەڕ و پێکدادانەکانی هەر دوو لایەن لە باشوری تەرابلس بە چڕی بەردەوامە و بە پێی هەواڵەکان  تۆپ هاوێژەکانی حکومەتی ویفاق ناوچەکانی "قصر بن غشیر" ـیان بۆردومان کردووە و بە پێی ئەو بەڵگانەی کە بڵاو بووتەوە (ڤیدیۆی هاوپێچ) هێزەکانی ویفاق توانیانە زیاتر لە ٢٧ کەس لە هێزەکانی حەفتەر لە بنکەی "الوطیه" بە دیل بگرن.  هێزەکانی ویفاق هەروەها باس لە کۆنترۆل کردنی تەواوی ناوچەی "العمائم" و ٨٠ لە سەدی ناوچەی "الطویشه" لە ئۆپەراسیونەکەیان دەکەن.
ئەم وێنانەش کە دەبینن تایبەتە بە بۆردومان کردنی ناوچەی "الوشکە" لە رۆژئاوای "سرت" ـە کە لەلایەن فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی حکومەتی ویفاق ئەنجام دراوە.
سەرچاوەکانی نزیک لە هێزەکانی سوپای نیشتیمانی سەر بە خەلیفە حەفتەر هەروەها لە خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە ئاسمانی "الجفرە" هەواڵ دەدەن.

شیانی باسە هێزەکانی حکومەتی ویفاق لە چەند ڕۆژی رابردوو ئۆپەراسیونێکیان بە ناوی "رەشەبای ئاشتی" بە هاوکاری تورکیا دژ بە سوپای نیشتیمانی سەر بە خەلیفە حەفتەر لە باشوری تەرابلس، پایتەختی لیبیا دەستی پێ کردووە.

29‏/03‏/2020

بەیاننامەی ئەنسارۆڵڵا دەربارەی ھێرشە مووشەکی شەوی رابردوو بۆ سەر ریاز پایتەخی سەعودیا


ھەواڵە تایبەتەکان: یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵلا دەربارەی ھێرشەکەی شەوی رابردوویان بۆ سەر چەندین ناوچە لە ناو خاکی سەعودیا بەیاننامەیەک بڵاو کردەوە.

بەشێک لە بەیاننامەکە:
«ئەم ئۆپەراسیونە وەڵامێک بە زیاد بوونی ھێرشەکانی دوژمن (ھاوپەیمانی عەرەبی بە رێبەرایەتی سەعودیا) و جێ بە جێ کردنی قسەی رێبەرمان بوو.
بە پێی ئەم ھێرشانە چەندین پێگەی گرنگ لە ریاز بە مووشەکی ذوالفقار و فرۆکەی بێ فرۆکەوانی صەماد٣ و ھەروەھا چەندین ئامانجی ئابوری لە 'جیزان' و 'نجران' و 'عسیر' بە چەندین مووشەکی بەدر و فرۆکەی بێ فرۆکەوانی قاصف کراونە ئامانج.
وردەکاری زیاتری ئەم ئۆپەراسیونە لە ڕۆژانی داھاتوو دەخرێنە ڕوو»

شایانی باسە ھاوپەیمانی عەرەبی بە رێبەرایەتی سەعودیا لە چەند ڕۆژی رابردوو چەندین جار بەندەری 'الصلیف' و 'حەدیدە' و 'مارب' و 'الجوف' و چەندین میحوەری دیکەی بۆردومان کرد بوو.

وێنەکانی ھاوپێچ تایبەتن بە فرۆکەی بێ فرۆکەوانی صەماد٣ و قاصف و مووشەکی بەدر ـی ھێزەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵڵا.
دەتوانێن ڤیدیۆی ھێرشە موشەکی شەوی رابردوو کە لەلایەن خەڵکی سەعودیا بڵاو کراوەتەوە لە خوارەوە ببینن.



وێنە | بنکەی سەربازی کەی١ لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکا رادەستی سوپای عێراق کرا



چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا ھێزەکانی سوپای ئەمریکا بنکەی سەربازی کەی١ لە کەرکوک ـیان رادەستی ھێزەکانی سوپای عێراق کرد و ئەو بنکەیان بە جێھێشت.

بە پێی ھەواڵەکان ھێزەکانی ئەو بنکەیە بۆ سلێمانی دەگوازرێنەوە.

ئەم ھەنگاوەی ئەمریکا لە کاتێک دایە کە لە چەند رۆژی رابردووش ھەروەھا بنکەکانی القائم لە پارێزگای ئەنبار و گەیارە لە موسڵ بەم شێوەیە رادەستی سوپای عێراق کرا بوون.









28‏/03‏/2020

پێشوازی بزوتنەوەی حەماس لە پێشنیارەکەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن



هەواڵە تایبەتەکان: بزوتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی فەڵەستین حەماس بە بڵاو کردنی بەیاننامەیەک پێشوازی لە پێشنیارەکەی ئەم دواییەی رێبەری ئەنسارۆڵڵای یەمەن لەسەر ئاڵوگۆڕ کردنی دیلەکان سوپای سەعودیا کە لەلایەن هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا لە یەمەن بە دیل گیراون لەگەڵ زیندانیەکانی حەماس لە سەعودیا کردەوە.

لە چەندین بەشی ئەم بەیاننامەیە دا هاتووە: 

- ئێمە لەم پێشنیارە کە نیشانی یەکریزی لەگەڵ میللەتی فەڵەستین و بەرخۆدانە، زۆر سوپاسیان دەکەین.
- لەلایەن بزوتنەوی جیهادی ئیسلامی ـەوە و بە ئاماژە بە پێشنیارەکەی سەید عەبدولمەلەک بەدەرئەدین حوسی رێبەری ئەنسارۆڵڵای یەمەن، ئەم پێشنیارە بە هەبوونی هەستی بەرپرسیارەتی میللەتی یەمەن بەرامبەر بە دروشمەکانی فەڵەستین دەزانین.

بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی دوای ئەم پێشنیارە هەروەها داوا لە سەعودیا دەکات بە زووترین کات زیندانیەکانی بزوتنەوەی حەماس ئازاد بکات.

سەید عەبدولمەلەک بەدەرئەدین حوسی رێبەری ئەنسارۆڵڵای یەمەن لە ووتەکانی ڕۆژی رابردووی بە بۆنەی پێنجەمین ساڵ ڕۆژی دەستپێکردنی هێرشەکانی هاوپەیمانی عەرەبی (سەعودیا و ئیمارات) بۆ سەر یەمەن، ئامادەی خۆی لەسەر ئاڵوگۆڕ کردنی فرۆکەوانێک و چوار پلەداری سوپای سەعودیا کە لەلایەن ئەنسارۆڵڵا لە یەمەن بە دیل گیراون لەگەڵ زیندانیەکانی حەماس کە لە زیندانەکانی سەعودیا دان، دەربری.

شایانی باسە رژێمی سەعودیا ژمارەیەک لە ئەندامانی بزوتنەوەی حەماس لە ساڵی رابردوو بە دیل گرتووە کە لە نێوانیان دکتۆر "محمد الخضری" یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەو بزوتنەوەیە دەبینرێتەوە کە نزیکەی ٢٠ ساڵ نوێنەری حەماس لە حیجازی سەعودیا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ کەرتی غەززە بووە.

27‏/03‏/2020

ئایا ئەمریکا پیلانی بۆ کوودەتا لە عێراق داڕشتووە؟/ ئەکتەری سەرەکی کێیە؟


پەرلەمانتارێکی عێراقی لە پیلانی ئەمریکا بۆ کوودەتا دژی بەغدا لە رێگەی تیرۆریستانی داعشەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ماڵپەری  "سومریە"، محەمەد بەلداوی پەرلەمانتاری عێراقی ڕایگەیاند کە ئەمریکا بۆ کوودەتا دژی عێراق خەریکی پلان داڕشتنە و بۆ ئەو مەبەستە لە تیرۆریستانی عێراقی کەڵک وەردەگرێ.

وتیشی: بەڵگەگەلێک لە بەردەستن کە نیشان دەدەن ئەمریکا بۆ ئەو مەبەستە خەریکی پیلان داڕشتنە و هەوڵ دەدا باڵە بێدەنگ و شاراوەکانی داعش لە پارێزگاکانی سەلاحەدین، نەینەوا و دیالە چالاک بکاتەوە.

بەلداوی جەختیشی کرد کە سەرچاوەکانی هەندێک وڵاتی عەرەبی ئەو پیلانەی ئەمریکایان ئاشکرا کردووە و دانیان بەوەدا ناوە کە ئەمریکا لە ئێستادا گوشاری خستۆتە سەر بەغدا بۆ ئازاد کردنی زیندانییە داعشییەکان بە بیانووی کۆرۆناوە.

رادەست کردنی چەندین بنکەی سەربازی لە عێراق لەلایەن هێزە ئەمریکییەکانەوە بە سوپای عێراق و کشانەوەی لەناکاوی کارمەندانی باڵیۆزخانە و کۆنسۆڵخانەی ئەمریکا لە بەغداد و هەولێر بە بیانووی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە جێی گومانی هەندێک لە لایەن و کەسایەتیە جیهانی و عێراقیەکان بۆ هەبوونی پیلانێک لەلایەن ئەمریکاوە لە عێراق.

لە چەند رۆژی رابردووش هەروەها یەکینەکانی حزبۆڵڵای عێراق بەیاننامەیەکیان لەسەر ئەم بابەتە بڵاو کرد بوو کە لە بەشێکی ئەو بەیاننامەیە دا هاتووە: " لە کاتێک دا عێراق سەرقاڵی ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، چەندین جموجۆڵی گوماناویمان لە ئەمریکا تۆمار کردووە.
ئەمریکییەکان بە نیازن لە ئۆپەراسیونێک دا بە هاوکاری یەکێک لە دەزگا ئەمنیەکانی عێراق هێرش بکەنە سەر پێگەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی بەرخۆدان."

ئاماری زیانەکانی هێرشەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بۆ سەر یەمەن لە ماوەی ٥ ساڵی رابردوو



هەواڵە تایبەتەکان: ناوەندی مافی مرۆڤ "عین الانسانیه" لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئاماری کوژرا و بریندارەکان و ئەو زیانانەی کە لە ئەنجامی هێرشەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بە رێبەرایەتی سەعودیا لە ماوەی ٥ ساڵی رابردوو بە یەمەن گەیشتووە خستە ڕوو.

بەشێک لەو ئامارەی کە ناوەندەی مافی مرۆڤ بڵاوی کردوەتەوە:

- ژمارەی کوژرا و بریندارەکانی ٥ ساڵ شەڕ لە یەمەن ٤٢٥٨٢ کەس بووە.
- ژمارەی کوژراوان ١٦٦١٨ کەس بووە کە ٣٧٢٥ـیان مناڵ و ٢٣٥٧ـیان ئافرەت بووە.
- ژمارەی برینداران ٢٥٩٦٤ کەس بووە کە ٣٩٤٢ـیان مناڵ و ٢٧٢١ـیان ئافرەت بووە.
- ژمارەی ئەو دامەزراوە و ژێرخانانەی کە ڕووخاون و زیانیان بەر کەوتووە ٨٦١٠ ـە.
- هێرشەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بە رێبەرایەتی سەعودیا لەم ماوەیە بووتە هۆی ڕووخان و زیان بەر کەوتنی ١٥ فرۆکەخانە و ١٦ بەندەر و ٢٩٧ وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا و ٥٢٠ تۆڕی پەیوەندی کردن.
- ١٩٩٠ کۆگە و تۆڕی دابەش کردنی ئاو و ١٩٥٣ لە دامەزراوە حکومیەکان و ٣٨١٩ ڕێگا و پرد ڕووخاون و کراونەتە ئامانج.
- ٤٥٨٠٦١ خانو و ٤٦٨٢٢٩ دامەزراوەی خزمەتگوزاری ڕووخاون و زیانیان بەر کەوتووە.
- ١٣٣٦ مزگەوت و ٣٨٥ نەخۆشخانە و ناوەندی تەندروستی و ١٧٣ زانکۆ و دامەزراوەکانی ڕووخاون و زیانیان بەرکەوتووە.
- ١٠٧٢ قوتابخانە و ناوەندی فێربوون و ٦٤٥٦ زەوی کشتوکاڵ و ١٢٠ ناوەندی وەرزشی ڕووخاون و زیانیان بەرکەوتووە.
- ٢١٤٦٢ لە دامەزراوە داراییەکان و ٣٥١ کارگە و ٢٨٦ لۆری سووتەمەنی و ١٠٩١٠ ناوەندی بازرگانی و ٣٩٤ ناوەندی ئاژەڵداری هەروەها ڕووخاون و زیانیان بەر کەوتووە.
- ٦٤٠٤ ئۆتۆمبێل و ئامێری گواستنەوە و ٤٥٦ بەلەمی راوکردن و ٨٦٦ کۆگای خۆراک و ٦٦٨ بازار و ٧٣٨ لۆری خۆراک کراونەتە ئامانج و زیانیان بەر کەوتووە

26‏/03‏/2020

چۆڵ کردنی بنکەیەکی دیکەی عێراق لەلایەن ئەمریکا


هەواڵە تایبەتەکان: بە پێی هەواڵە بڵاو کراوەکان، هێزەکانی ئەمریکا کە لە ڕۆژی رابردوو خەریکی گواستنەوەی کەل و پەلە سەربازیەکانیان لە بنکەی سەربازی گەیارە لە باشوری موصڵ بۆ بنکەکانی دیکەیان لە پارێزگاکانی صەلاحەدین و ئەنباری عێراق بوون، ئەمڕۆ ئەو بنکەیەیان رادەستی سوپای عێراق کردەوە.

بە ووتەی ئەفسەرێکی سوپای عێراق، هێزکانی ئەمریکا بە نیازن لە چەند ڕۆژی داهاتوو هەروەها کۆشکەکانی بەشی رۆژهەڵاتی شاری موصڵ ـیش چۆڵ بکەن.

هەر بە پێی ئەو هەواڵانە کە بڵاو بووتەوە، ئەمریکا ئامادە کاری بۆ رادەست کردنی بنکە سەربازیەکانی حەبانیە و کەی١ بە سوپای عێراق دەکات.

هاوپەیمانی عەرەبی رەزامەندی خۆی لەسەر پێشنیارەکەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئاگربەس لە یەمەن دەربڕی


هەواڵە تایبەتەکان: هاوپەیمانی عەرەبی (سەعودیا و ئیمارات) رەزامەندی خۆی بۆ پێشنیارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئاگربەس لە یەمەن دەربڕی.
موحەمەد عەلی حوسی سەرۆکی لیژنەی باڵای شۆڕشی یەمەن ئەم هەواڵەی لە هەژماری تایبەتی توێتەری خۆی بڵاو کردەوە و ئەم بڕیارەی هاوپەیمانی عەرەبی بە هەنگاوێکی باش زانی و داوای جێ بە جێ کردن و کەم کردنەوەی گرژیەکان و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی کردەوە.

ئەم هەنگاوەی هاوپەیمانی عەرەبی وەک وەڵامدانەوەیەک بە داوای ڕۆژی دووشەممەی "مارتین گریفیتس" نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی پێشگیری کردن لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەمەن بووە و بە مانای راگرتنی تەواوی شەڕ لە یەمەن نیە.

ڤیدیۆ | سێ مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغداد کران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە سێ مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغداد کران و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەو ناوچەیە زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقیش لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە هێرشەکە دەڵێت "درەنگانێکی شەوی رابردوو، دوو مووشەکی کاتیۆشا لە نزیک فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا کەوتنەخوارەوە و مووشەکەکانیش لە ناوچەی نەهزە ئاراستە کراون".

شایانی باسە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بە دووری یەک کیلۆمەتر لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکەوێتە ناوچەی سەوزی بەغداد.

جموجۆڵە گوماناویەکانی ئەمریکا + چوونە دەرەوەی هێزەکانی فەرەنسا لە عێراق


هەواڵە تایبەتەکان: یەکینەکانی حزبۆڵڵا ـی عێراق بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە و تێدا باس لە جموجۆڵەکانی نهێنی ئەمریکا بۆ هێرش بردنە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی و بەرخۆدان کردەوە.
حزبۆڵڵا ـی عێراق لەم بەیاننامەیە راگەیاند: " لە کاتێک دا عێراق سەرقاڵی ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، چەندین جموجۆڵی گوماناویمان لە ئەمریکا تۆمار کردووە.
ئەمریکییەکان بە نیازن لە ئۆپەراسیونێک دا بە هاوکاری یەکێک لە دەزگا ئەمنیەکانی عێراق هێرش بکەنە سەر پێگەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی بەرخۆدان."
حزبۆڵڵا ـی عێراق هەروەها لە بەیاننامەیەک دا هێناوە: " سەرەرای راگەیاندنی ئامادە باشی بە مجاهدین بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەم پیلانە، بە تەواوی ئەو لایەنە عێراقیانە کە لەم پیلانە هاوکاری ئەمریکا دەکەن هۆشداری دەدەین لە ئەگەری هاوکاری کردنی هێزەکانی ئەمریکا، وەک دوژمن ڕووبەڕوویان دەبینەوە."

هەروەها ئەمڕۆ ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق هەواڵی چوونە دەرەوەی تەواوی هێزەکانی فەرەنسا لە عێراقی راگەیاند.
هەر لەم بارەیەوە وەزارەتی بەرگری چیک راگەیاند، تەواوی هێزەکانیان لەبەر هۆکاری ئەمنی و بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا عێراقیان بەجێهشتووە.

شایانی باسە لە چەند ڕۆژی رابردوو هێزەکانی ئەمریکا دوای چۆڵ کردنی بنکەیەکی سەربازی لە پارێزگای ئەنبار ـی عێراق، ئەو بنکەیەیان رادەستی هێزەکانی سوپای عێراق کردەوە. هەندێ لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ئەمریکا بە نیازە لە چەند ڕۆژی داهاتوو بنکە سەربازیەکانی گەیارە لە باشوری موصڵ و کەی١ لە کەرکوک ـیش رادەستی سوپای عێراق بکاتەوە.

25‏/03‏/2020

ئۆپەراسیونی هێزەکانی حکومەتی ویفاق بە هاوکاری تورکیا لە لیبیا


هەواڵە تایبەتەکان: هێزەکانی حکومەتی ویفاق ئۆپەراسیونێکیان بە ناوی "رەشەبای ئاشتی" بە هاوکاری تورکیا دژ بە سوپای نیشتیمانی سەر بە خەلیفە حەفتەر لە باشوری تەرابلس، پایتەختی لیبیا دەستی پێ کردەوە.
لە بەیاننامەی حکومەتی ویفاق هاتووە لەبەر هێرشی هێزکانی سەر بە خەلیفە حەفتەر بۆ سەر ناوچەکانی نیشتەجێ بوون و پێشێل کردنی ئاگربەس لە لیبیا، ئەم ئۆپەراسیونە ئەنجام دەدەن.
شایانی باسە لە چەند رۆژی رابردوو هێزەکانی سوپای نیشتیمانی سەر بە خەلیفە حەفتەر چەندین هێرشیان بۆ سەر زیندانی "عین زاره" و فرۆکەخانەی "معیتیقه" و ناوچەکانی نیشتەجێ بوون لە باشوری تەرابلس ئەنجام دا بوو کە بەو هۆیەوە چەندین کەس لە هێزەکانی حکومەتی ویفاق و هاوپەیمانانی و هەروەها خەڵکی سڤیل کوژرا و بریندار بوون.

رەنگی سەوز = حکومەتی ویفاق
رەنگی سوور= خەلیفە حەفتەر

وێنەی پارچەکانی فرۆکەکە بڵاو کرایەوە



ھەواڵە تایبەتەکان: سەرچاوەکانی نزیک لە سوپای نیشتیمانی لیبیا سەر بە خەلیفە حەفتەر وێنەی ئەو فرۆکەی بێ فرۆکەوانەیان بڵاو کردەوە کە لە باشوری ناوچەی "العرقوب" لە نزیک "اجدابیا" خراوەتە خوارەوە.

ھەندێ لە سەرچاوەکان، ئەم فرۆکەیە تایبەت بە سوپای تورکیا و ھێزەکانی حکومەتی ویفاق دەزانن.

لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییەی تەرابلس ھێزەکانی سەر بە حەفتەر ھەروەھا باس لە کوژرانی ٤ سەربازی سوپای تورکیا و بریندار بوونی سەربازێکی دیکە لە میحوەری "عین زارە" لەلایەن ئەو ھێزانەوە دەکەن.

داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ




بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەندین چەکداری نەناسراو هێرشان کردە سەر پەرستگای "سیک"ـەکان لە کابوڵ پایتەختی ئەفغانستان.
داعش بەرپرسیارێتی ئەم ھێرشەی کە تا ئێستا ٢٤ کەس لە "سیک"ـەکان کوژران و ١٠ی دیکە بریندار بوون، گرتە ئەستۆ.

"سیک"ـەکان و "ھندۆس"ـەکان لە وڵاتی ئەفغانستان نزیکەی ھەزار کەس دەبن کە لە شارەکانی جەلال ئاباد و غزنی و کابوڵ نیشتەجێن.

پێشتریش و لە ساڵی ٢٠١٨ پەرستگایەکی دیکەی "سیک"ـەکان لە شاری جەلال ئاباد ـی ئەفغانستان لەلایەن ئینتیحاریەکی داعش کرایە ئامانج و بەو ھۆیە ٣٢ کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون.

24‏/03‏/2020

کۆنفرانسی رۆژنامەوانی ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن دەربارەی ئامار و ووردەکاریەکانی کۆتایی پێنجەمین ساڵی شەڕ لەو وڵاتە




هەواڵە تایبەتەکان: یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵلا،  لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی دا چەندین ئامار و ووردەکاری لە کۆتایی پێنجەمین ساڵی شەڕی یەمەن راگەیاند.

بەشێک لە ئامار و وودەکاریەکانی ٥ ساڵ شەڕ لە یەمەن کە لەلایەن ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵڵا بڵاو کراوەتەوە بە شێوەی خوارەوەیە:

- بەشداری یەکینەکانی خەڵک و ڕۆڵی هۆزەکانی یەمەن لە سەرکەوتنەکانمان لە ئۆپەراسیونەکانی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ هێزەکانی دوژمن (هاوپەیمانی عەرەبی بە رێبەرایەتی سەعودیا) کاریگەری گەورەی هەبووە.

- زیاتر لە ٢٥٧ هەزار هێرشی ئاسمانی دوژمن (هاوپەیمانی عەرەبی بە رێبەرایەتی سەعودیا) لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێمە تا ١٤ی ئازار ـی ٢٠٢٠ تۆمار کراوە.

- ٦٦٥٧ هێرشی ئاسمانی لە ساڵی پێنجەمی شەڕ لەلایەن دوژمنەوە ئەنجام دراوە کە ١٢٢٥ لەو هێرشانە لە سێ مانگی رابردووە بووە.

- لە سەرەتای ئەم شەڕە زیاتر لە ٥٢٧٨ ئۆپەراسیونی هێرشبەرانەمان دژ بە دوژمن (هاوپەیمانی عەرەبی بە رێبەرایەتی سەعودیا) ئەنجام داوە کە ١٦٨٦یان لە ساڵی ٢٠١٩ و ٢٢٧یان لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە بووە.

- ٥٤٢٦ ئۆپەراسیونی دوژمن (هاوپەیمانی عەرەبی بە رێبەرایەتی سەعودیا) لەلایەن ئێمەوە پوچەڵ کراوە کە ١٢٢٦یان لە ساڵی ٢٠١٩ و ٤٨یان لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە بووە.

- هێزە مووشەکیانەی ئێمە لە ماوەی ساڵانی رابردوو زیاتر لە ١٠٦٧ مووشەکیان ئاراستەی دوژمن کردووە کە زیاتر لە ٤١٠ لەو مووشەکانە بەرەو پێگەکانی سەربازی و گرنگی سەعودیا و ئیمارات و هەروەها زیاتر لە ٦٣٠ مووشەک بەرەو پێگەکانی دوژمن لە ناو خاکی یەمەن هاوێژراون. ئەم مووشەکانە لە جۆرەکانی  "قاهیر، بورکان، بەدر، قودس ۱، نکال، قاسم و زولفەقار بوون.

- هێزە چەکدارەکانی ئێمە شارەزایی نوێ و تاقیکردنەوەکانی سەرکەوتوانەیان لە پێشخستنی سیستەمی موشەکی هەبووە کە بەم زووانە رادەگەیێنین.

- فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی ئێمە ٤١١٦ ئۆپەراسیونی سەربازیان هەبووە کە ٦٦٩یان ئۆپەراسیونی هێرشبەرانە و ٣٤٩٠یان هەواڵگری بوون. لەو ئۆپەراسیونە هێرشبەرانە ١٦٠یان لە ساڵی رابردوو بوون کە ٦٦یان لە ناو خاکی سەعودیا و ٩٤یان لە ناو خاکی یەمەن ئەنجام دراوە.
لە ئۆپەراسیونێکی تایبەت دا زیاتر لە ١٠ فرۆکەی بێ فرۆکەوان لە یەک کات دا بەکارهێنراون.

- سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێمە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوو زیاتر لە ٧٢١ ئۆپەراسیون بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە و خستنە خوارەوەی فرۆکە شەڕکەرەکانی دوژمن ئەنجامی داوە کە یەکێکیان خستنە خوارەوەی فرۆکەیەکی سەعودیا لە جۆری تۆرنادۆ لە مانگی رابردوو بوو.

- لە ماوەی ئەم پێنج ساڵە دا ٥٣ هەلیکۆپتەر و ٣١٨ فرۆکەی سیخۆری خراونەتە خوارەوە.

- زیاتر لە ٥٤٨٧ تانک و زرێپۆش و ئۆتۆمبێل و چەندی ئامێری سەربازی دیکە کە دروست کراوی ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا بوون تێکشکاون.

- زیاتر لە ١٠ هەزار سەرباز و ئەفسەری پلەدار لە ماوەی ئەم پێنج ساڵە کوژراو و بریندار بوون کە ٤٣٠٠یان لە سوپای سەعودیا و زیاتر لە ١٢٤٠یان لە هێزەکانی ئیمارات بوون. هەروەها زیاتر لە ٨ هەزار چەکداری سودانی لەم ماوەیەدا کوژرا و بریندار بوون.

یەحیا سەریع لە کۆتایی قسەکانی ووتی: " دوژمنان و دەوڵەتانی دەست درێژیکەر بزانن لە ئەگەری بەردەوامی گەمارۆی یەمەن و رانەگرتنی شەڕ، دەبێت چاوەڕوانی هێرشەکانی گرنگتر و تایبەت بن".
یەحیا هەروەها ووتی: " بە رێبەرمان سەید عەبدولمەلەک بەدەرئەدین حوسی رادەگەیێنین لە شەشەمین ساڵی شەڕ دا ئامادەی ئەنجام دانی هەر جۆرە ئۆپەراسیونێک دژ بە پێگەکانی دوژمنین."

23‏/03‏/2020

سەفەری چاوەڕوان نەکراوی مایک پۆمپەیۆ بۆ ئەفغانستان


هەواڵە تایبەتەکان: مایک پۆمپەیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە لە سەفەرێکی چاوەڕوان نەکراو گەیشتە کابوڵ پایتەختی ئەفغانستان.
 پۆمپەیۆ لە سەفەری خۆی بۆ ئەفغانستان بۆ پێکهێنانی حکومەتی فرەلایەن لەگەڵ ئەشرەف غەنی و عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا دیدار و گفتوگۆی کرد.

شایانی باسە لە کاتێک دا بە پێی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنی ئەفغانستان "ئەشرەف غەنی" وەک براوەی ھەڵبژاردن راگەیێندرا بوو، "عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا" ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەفغانستانی بە ساختە ناو برد و لە  ٨ی ئەم مانگە  لە دوو مەراسیمی جیا لە یەک هەر دووکیان وەک سەرۆک کۆماری ئەفغانستان سوێندی یاساییان خوارد.

تورکیا چەند بنکەیەکی دیکە لە ناو خاکی سووریا دامەزراند


تورکیا بە دروست کردنی سێ بنکەی چاودێری دیکە لە سووریا پێگەکانی خۆی بە بیانووی چاودێریی بەسەر ڕەوتی ئاگربەس دا، ئامادەبوونی سەربازیی خۆی لەو وڵاتە زیاتر پەرە پێ دەدات.

ناوەندی ناسراو بە "ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ" ڕایگەیاند؛ سوپای تورکیا سێ بنکەی چاودێری نوێی لە باشوری پارێزگای حەلەب دامەزراندووە.

بە پێی نووسینی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەو دەزگایە، ئەو سێ بنکە چاودێریە لە گوندەکانی «بداما»، «الناجیه» و «الزعینیه» لە ڕۆژئاوای شاری "جسر الشغور" لە باشوری رێگای M4 (ئێم-فۆڕ) دامەزراوە و بەر لەوەش سوپای تورکیا دوو بنکەی چاودێری لە نزیک سنوری ئیداریی پارێزگای حەماە لە باشوری حەلەب دامەزراندبوو، بۆیە تورکیا بە هەژماردنی ئەو سێ بنکە نوێیە، چل و نۆ بنکەی چاودێری لە پارێزگاکانی حەلەب و ئیدلب ـی سوریا دامەزراندووە.

ئەو کردەی تورکیا لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە ڕێککەوتنی ئاگربەس لە نێوان ئەو وڵاتە لەگەڵ ڕووسیا لە ئیدلب و حەلەب هەژدەیەمین رۆژی خۆی تێدەپەڕێنێ و تا ئێستاش پێشێلکردنی جیددی ئاگربەس لەلایەن دوولایەنی ڕێککەوتنەکە ڕووی نەداوە.

شایانی باسە لە کاتی واژۆ کردنی ڕێککەوتنی کەمکردنی گرژی و ئاڵۆزی لە ئه‌یلولی ساڵی ٢٠١٧ـەوە لە نێوان تورکیا و ڕووسیا و ئێران و ڕێککەوتن لەسەر دامەزراندنی ناوەندەکانی چاودێری لە حەلەب و ئیدلب، حکومەتی تورکیا نزیک بە چل بنکەی چاودێری دامەزراندووە کە زۆربەی ئەو بنکانە لە کاتی گرژی و ئاڵۆزیەکانی نێوان سوپای سوریا لەگەڵ ترۆریستانی ئیدلب و بە تایبەتی لە ئۆپەراسیونی ئەم دواییەی سوپای سووریا بەکردەوە کرا بە پێگەی پشتیوانی و لۆجستیکی و تۆپخانەیی ترۆریستان کە لەلایەن سوپای تورکیا ئاسانکاریان بۆ ئەو تیرۆریستانە دەکرا.

دوایین گۆڕانکاریە سەربازیەکانی میحوەرەکانی یەمەن تا ٢٢-٣-٢٠٢٠ + نەخشە


دوایین گۆڕانکاریەکان لە میحوەرەکانی شەڕی یەمەن لە مانگی چواری ساڵی رابردوو تا ئێستا

میحوەری "الحجه" :
لە میحوەری باکوری پارێزگای "الحجه" هاوپەیمانی سەعودیا توانی پێشرەوی بکات و ناوەندی "مدیریت حیران" کۆنترۆل بکات. لە مانگەکانی نێوان ٤ بۆ ٥ی ساڵی رابردوو لە سێ میحوەری باکور و رۆژئاوا و باشوری "مدیریت حرض" شەڕێکی قورس ڕووی دا و لە کۆتایی دا هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا و یەکینەکانی خەڵک توانیان رێگری لە کۆنترۆل کردنی "حرض" لەلایەن هاوپەیمانی سەعودیا بکەن.

میحوەری "الضالع" :
ئۆپەراسیونی هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا و یەکینەکانی خەڵک لە باکوری "الضالع" بوو بە هۆی کۆنترۆل کردنی بەرزاییەکان و ناوچەکانی باشوری "حقب" و باکوری "مریس" و هەروەها "مدیریت الحشا" تا رۆژئاوای "قعطبه".

میحوەری "صعده" :
لە ئۆپەراسیونی  "نصر من الله"ی ئەنسارۆڵڵا ھەروەھا، رێگری لە پێشرەوی ئۆپەراسیونی هاوپەیمانی سەعودیا کرا و ناوچەیەک بە ڕووبەری ٥٠٠ کیلۆمەری چوارگۆشە لە باکوری "مدیریت کتاف" تا بەرزاییەکانی نزیک لە سنوری باشوری وڵاتی سەعودیا لەلایەن هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا و یەکینەکانی خەڵک کۆنترۆل کران.

میحوەری "صنعا" :
لە ئۆپەراسیونی "بنیان المرصوص"ی ئەنسارۆڵڵا لە "مدیریت نهم" و باکوری رۆژهەڵاتی پارێزگای "صەنعا"، ئەو هێزانە توانیان تەواوی ئەو پارێزگایە بە ڕووبەری ٢٥٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە کۆنترۆل بکەن.

میحوەری "مارب" :
لە ئۆپەراسیونی "بنیان المرصوص"، ئەنسارۆڵڵا بە پێشرەوی لە میحوەری رۆژئاوای پارێزگای "مارب" توانی "مدیریت مجزر" کۆنترۆل بکاتەوە و هەروەها شاخەکانی "صلب" و هەندێک ناوچە لە باشوری رێگای صەنعا-مارب بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە.

میحوەری "الجوف" :
لە ئۆپەراسیونی “فأمكن منهم” ی هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا و لە میحوەرەکانی باشوری رۆژئاوای پارێزگای "الجوف"، "المصلوب" و " الغیل" و "الخلق" و "المتون" تا چەندین بەشی "خب" و "الشعف" لەلایەن ئەو هێزانەوە کۆنترۆل کرانەوە.

میحوەری "الحدیده" :
باودۆخی سەربازی لە ناوچەی هەستیار و گرنگی "الحدیده" لە ماوەی ساڵی رابردوو تا رادەیەک بە بێ گۆڕانکاری ماوەتەوە. دوای رێکەوتنی سوێد پێشرەویەکانی هاوپەیمانی سەعودیا لەو پارێزگایە راگیراوە و پێکدادانەکان زیاتر بە شێوەی پێشێل کردنی ئاگربەس و هێرشە ئاسمانیەکان ئەنجام دەدرێت.
لە ئێستا دا "الدریهمی" لە گەمارۆ دایە و شارۆچەکانی "الجاح" و الفازە" و ... هێڵی پێکدادانەکانن.

بە شێوەی گشتی لە ماوەی یەک ساڵی رابردوو، هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا بە ئەنجام دانی چوار ئۆپەراسیونی سەربازی سەرکەوتوانە، توانیەتی قورسایی هێز بۆ خۆی بهێنێتەوە و لە چەندین ناوچە هاوپەیمانی سەعودیا ناچار بە پاشەکشە بکاتەوە.

22‏/03‏/2020

کێشەی سەرۆک وەزیری لە عێراق؛ ئەم جارە لەگەڵ "عەدنان زورفی"


دوای سەرنەکەوتنی :محەمەد تۆفیق عەلاوی" لە پێک هێنانی کابینەی حکومەت لە عێراق، "عەدنان زورفی" لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە بە پێی مادەی ٧٤ یاسای عێراق بۆ پێک هێنانی کابینەی تازەی حکومەتی عێراق راسپردرا.
کاندیدکردنی زورفی لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە، نارەزایەتی هێزە شیعیەکان بە تایبەتی فەتح وەک گەورەترین فراکسیۆن لە پەرلەمان عێراقی بە دوای خۆی دا هێنا، فەتح لە ڕاگەیەنراوێکدا بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقی بە پێشێلکردنی دەستور تۆمەتبارکرد، بەوەی زورفی لە دەرەوەی چوارچێوە دەستوریەکان ڕاسپاردووە و بە پێی یاسا دەبێت کاندید کردنی هەر کەسێک رەزامەندی گەورترین فراکسیۆنی پەرلەمانی لەسەر بێت.

عەدنان زورفی کە بۆ پێک هێنانی کابینەکەی دوای راسپرادنەکەی ٣٠ ڕۆژی لەبەر دەستە، لە ئێستا دا سکرتێری گشتی بزۆتنەوەی وەفایە و پەرلەمانتارە لە پەرلەمانی عێراق و ئەندامە لە فراکسیۆنی نەصر بە سەرۆکایەتی عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق.
زورفی هەروەها دوای ڕووخانی بەعس لەلایەن پۆل برێمەر حاکمی ئەوکاتی مەدەنی عێراقەوە بە پارێزگاری نەجەف دانراوە و لە ئێستا دا خاوەنی رەگەزنامەی ئەمریکایە.

بە پێی ووتەکانی زورفی، هەوڵی سەرەکیی ئەنجام دانی هەڵبژادنێکی شەفاف و یەکخستنەوەی هێزەکانی (پێشمەرگە و حەشدی شەعبی) لە ناو سوپای عێراق بە مەبەستی گەرانەوەی تەواوی هێز و کۆنترۆلی وڵات بە دەست حکومەتەوە دەبێت. زورفی هەروەها هەڵوێستی بۆ دەرکردنی هێزە بیانیەکان لە عێراق ناڕوونە کە بووەتە جێی رەخنەی زۆری لایەنەکان، هەر لەبەر ئەوە زۆربەی هێز و لایەنە سیاسیە شیعەکان وەک فەتح و دەوڵەتی یاسا و عەسائیب ئەهلی حەق و ... نارەزایەتی خۆیان لەسەر زورفی راگەیاندووە.

سەرەرای ئەم کێشانە و ناڕوونی هەڵوێستی لایەنە کوردستانیەکان و سوننەکان دەربارەی زورفی تا ئێستا، تاوانبار کردنی کەسە نزیکەکانی زورفی لە هێرشەکەی سەر کۆنسۆڵخانەی ئێران لە نەجەف و گۆڕی ئایەتوڵڵا حەکیم لە چەند مانگی رابردوو، پێشبینی دەکرێت زورفی ـش لە پێک هێنانی کابینەی حکومەت سەرکەوتوو نەبێت.

20‏/03‏/2020

ھێرشی چەکداران بۆ سەر کاروانی سەربازی تورکیا لە ئیدلب


ھەواڵە تایبەتەکان: بە پێی تەقینەوەی بۆمبێک لە سەر رێگای کاروانێکی سوپای تورکیا لە رێگای "لاذقیە-حلب"، چەندین کەس لەو ھێزانە کوژراو و بریندار بوون.

ئەم تەقینەوەیە کە لە گوندی "محمبل" ی پارێزگای ئیدلب ـی سوریا ڕوویداوە، بە ھۆیەوە ٢ سەربازی تورکیا کوژران.

ھەندێک لە سەرچاوەکان بکەرانی ئەم تەقینەوەیە، تیرۆریستانی "حراس الدین" دەزانن و ھەندێکی دیکە ئەمە رەتدەکەنەوە.

پێشتریش تیرۆریستانی تەحریرشام رایانگەیاند بوو دان بە رێکەوتنی نێوان ڕووسیا و تورکیا لەسەر ئاگربەس لە پارێزگای ئیدلب دانانن.

19‏/03‏/2020

وێنە | پاشەکشەی ئەمریکا لە چەند بنکەیەکی سەربازی لە عێراق


ھەواڵە تایبەتەکان: سوپای ئەمریکا ئەمڕۆ بنکەی سەربازی "القائم" لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژھەڵاتی عێراق چۆڵ کرد و رادەستی سوپای ئەو وڵاتەی کرد.

بە پێی ئەو ھەواڵانەی کە بڵاو کراوەتەوە لە رۆژانی داھاتوو ئەمریکیەکان ھەروەھا بە نیازن لە دوو بنکەی گەیارە لە باشوری موصل و کەی١ لە کەرکوک پاشەکشە بکەن و رادەستی سوپای عێراق بکەن.
بنکەی "القائم" لە ساڵی ٢٠١٤ یەکەم بنکەی سەربازی بوو لە رۆژھەڵاتی عێراق کە لەلایەن داعشەوە داگیر کرا. ئەم بنکەیە ھەروەھا لە دوایین ناوچەکان بوو کە لەلایەن ھێزە عێراقیەکانەوە ئازاد کرا.

بۆ بینینی تەواوی وێنەکان کلیک لەسەر "بۆ بینینی زانیاری زیاتر" لە خوارەوە بکەن.


18‏/03‏/2020

حەیای هاوپەیمانی عەرەبی بە تایبەت سەعودیا بە بڵاو بوونەوەی ئەم وێنانە چوو !



یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن نزیک لە ئەنسارۆلا، وێنەکانی ئۆپەراسیونەکەیان بە ناوی «فأمكن منهم» لە پارێزگای "الجوف"ی یەمەن بڵاو کردەوە کە توانیانە بە کۆنترۆل کردنی شاری "الحزم" و چەندین ناوچەی دیکە سەرکەوتنێکی گەورە بە دەست بێنن کە لە وێنەکان دا دیارە.
بۆ بینینی تەواوی وێنەکان کلیک لەسەر "بۆ بینینی زانیاری زیاتر" لە خوارەوە بکەن.

کوژرانی فەرماندەیەکی گروپی ئەحرارشام


ھەواڵە تایبەتەکان: "علاء ابواحمد" یەکێک لە فەرماندەکانی گروپی تیرۆریستی ئەحرارشام دوای تەقینەوەی بۆمبێک کە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی دانرا بوو، لە نزیک شاری "جسرالشغور" لە پارێزگای ئیدلب ـی سووریا کوژرا.

ھۆکاری ئەم کوژرانە دیار نیە بەڵام پێ دەچێت گوێ نەدانی ئەم فەرماندەیە بێت بە فەرمانەکانی تورکیا لەسەر کردنەوەی رێگای M4 کە بە مەبەستی رێگری کردن لە دەوریەی ھاوبەشی ڕووسیا و تورکیا لەلایەن ئەم گروپە داخرا بوو.

ڤیدیۆ | بڵاو بوونی تاوانێکی جەنگی ھێزەکانی تایبەتی ئوستوڕالیا لە ئەفغانستان


ھەواڵە تایبەتەکان: کەناڵی abc ئوستوڕالیا بە بڵاو کردنی راپۆرتێک تاوانێکی جەنگی ھێزەکانی تایبەتی ئەو وڵاتەی لە ئەفغانستان ئاشکرا کرد.

لەم راپۆرتە کە باس لە تاوانێکی جەنگی ھێزە تایبەتەکانی ئوستوڕالیا لە ئەفغانستان دەکات، ساتی کوژرانی کەسێکی سڤیلی ئەفغانی لەلایەن ئەو ھێزانەوە بڵاو دەکاتەوە.

ئەم ڤیدیۆە تەنیا بەشێک لەو تاوانانەیە کە لەلایەن ھێزە بیانیەکانەوە لەو وڵاتە بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل ئەنجام دەدرێت.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن دەربارەی ئۆپەراسیونی "الجوف" بەیاننامەیەک بڵاو کردەوە +وێنە


یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن نزیک لە ئەنسارۆلا، ئێوارەی رۆژی رابردوو بەیاننامەیەک دەربارەی ئۆپەراسیونی "الجوف" بڵاو کردەوە کە چەند بەشێکی گرنگی بەم شێوەیە:

- لە ئۆپەراسیونی "فأمکن منهم" تەواوی پارێزگای "الجوف" جگە لە بەشێکی ناوچەکانی "خب" و"الشعب" و بیابانەکانی "الحزم" کۆنترۆل کرانەوە.

- ئۆپەراسیونی "فأمکن منهم" بوو بە ھۆی تێکشکانی ناوچەی شەشەمی سەربازی بە تەواوی لیوا سەربازیەکانی دوژمنەوە، کە سەدان کەس لەو ھێزانە کوژراو و بریندار بوون و ھەروەھا چەندین کەسی دیکەش بە دیل گیران.

- لەم ئۆپەراسیونە ھێزە مووشەکی و فرۆکەوانی (بێ فرۆکەوان) زیاتر کە ٥٠ ئۆپەراسیونیان ئەنجام داوە کە بەشێکیان لە ناو خاکی سەعودیا دا بوون.

- ئێمە سوپاسی ڕۆڵی بەرزی ھۆزەکانی "الجوف" لە بەدەست ھێنانی ئەم سەرکەوتنە دەکەین و داوای بەردەوام بوونیان تا ئازاد کردنی تەواوی وڵاتەکەمان دەکەین.
وێنەکانی شاری "الحزم" ناوەندی پارێزگای "الجوف" کە لە ئۆپەراسیونی "فأمکن منهم" لەلایەن ھێزەکانی ئەنسارۆڵڵا و یەکینەکانی خەڵک کۆنترۆل کراوە.

وێنە | شوێنی ھێرشەکەی رۆژی رابردوو بۆ سەر باڵوێزخانه ئەمریکا



ھەواڵە تایبەتەکان: رۆژی رابردوو چەندین مووشەک ئاراستەی باڵوێزخانه ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغداد کرا کە تا ئێستا ھیچ گروپ یان لایەنەک بەرپرسیارێتی ئەم ھێرشەی نەگرتوەتە ئەستۆ.

ئەم ھێرشانە لە کاتێک دایە کە لە چەند رۆژی رابردووش دوو جار ھێرشی مووشەکی بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی تاجی لە باکوری بەغداد کراوە کە بەو ھۆیەوە چەند کەس لە ھێزەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان کوژراو و بریندار بوون.

17‏/03‏/2020

پلانی دابەش کردنی ئەفغانستان


ھەواڵە تایبەتەکان: "رحمت اللە نبیل" سیاسەتمەداری ئەفغانستانی باسی چەندین کێشەی ئەو وڵاتە دەکات کە رەنگە پلانی دابەش کردنی ئەفغانستان بێت.

چەند بەشێکی گرنگی قسەکانی "رحمت اللە":

- ٢٨٠ کەس لەو زیندانیانەی تاڵیبان کە بڕیار وایە لەلایەن حکومەتی ئەفغانستانەوە ئازاد بکرێن، پێشتر بە پشتێنی ئینتحاریەوە و چەندین کەل و پەلی دیکە دەستگیر کراون و حکومەت (ئەفغانستان) دەربارەی ئازاد کردنیان ڕاوێژ لەگەڵ ھیچ کەسێکی نەکردووە و لەم بارەیەوە راست ناڵێت.

- ھەوڵەکانی زەلمی خەلیلزاد (نوێنەری ئەمریکا) لە ئەفغانستان جێی گومانە.ئەمریکا لە لایەک پشتیوانی ھێزە ئەمنیەکان (حکومەتی ئەفغانستان) دەکات و لە لایەکی دیکەوە ھاوکاری دارایی تاڵیبان دەکات.

- ئەفغانستان لە بارودۆخێکی مەترسیدارە و ئەگەر بارودۆخەکە بەم شێوەیە بێت، سەرھەڵدانی کێشەیەک دەتوانێت ببێتە ھۆی دروست بوونی شەڕی ناوخۆیی لە نێوان ھێزە ئەمنیەکان و تاڵیبان.

- لە باکوری ئەفغانستان چەک دابەش کراوە و لە ئەگەری ئاڵۆزتر بوونی بارودۆخەکە و شەڕی ناوخۆیی، ئەفغانستان بە سێ بەشەوە دابەش دەبێت.

تێبینی: ئەم سیاسەتمەدارە بە ڕه‌گه‌ز "پشتو" پێشتریش سەبارەت بە زۆر بوونی ناكۆكی سیاسی و نەتەوەیی و ھەروەھا سەرھەڵدانی شەڕی ناوخۆیی لە ئەفغانستان، ھۆشداری بە ئەشرەف غەنی و عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا دا بوو.

16‏/03‏/2020

ھێرشێکی کاریگەر لەسەر ھێزەکانی مەنصور ھادی



ھەواڵە تایبەتەکان: بە پێی ھێرشێکی ئاسمانی نەناسراو بۆ سەر بارەگای فەرماندەیی ھێزەکانی مەنصور ھادی لە "الیتمە" لە باکوری "الجوف" ـی یەمەن، چەندین کەس لە فەرماندەکانی ئەو ھێزانە کوژران و بریندار بوون.

بە پێی سەرچاوەکان لەو ناوچەیە، لەو ھێرشە شێخ "عسکر علی عوفان" شێخ "آل مسلم" (لە سەرانی ھۆزەکانی الغیل) و دوو کەس لە ھۆزی قرعان کوژراون و ھەروەھا شێخ "امین العکیمی" (پارێزگاری الجوف سەر بە مەنصور ھادی)، "علی محسن الهدی" (فەرماندەی ئۆپەراسیون لە باکوری الجوف)، شێخ "الباشه بن حزام" و چندین کەسی دیکە بریندار بوون.

ھەندێک لە سەرچاوەکان باس لە ھاوپەیمانی سەعودیا دەکەن کە بە ھەڵە ئەم ھێرشەی کردووە و ھەندێک لە سەرچاوەکانی دیکە ئەم ھێرشەی لەلایەن ھێزەکانی ئەنسارۆڵڵا ناو دەبەن.