هەواڵە تایبەتەکان: هەشتەمین دەوریەی هاوبەشی هێزکانی ڕووسیا و تورکیا لە رێگای M4ی پارێزگای ئیدلب ـی سووریا بە بەشداری هێزە ئاسمانییەکانی هەر دوو لا ئەنجام درا.
یەکەمین دەوریەی هاوبەشی ئەم دوو هێزانە لە ١٥ی مانگی ئازاری ئەم ساڵ ئەنجام درا بوو، ئەمەش لە چوارچێوەی رێککەوتنی موسکۆ و بۆ جێ بەجێ کردنی ئاگربەسی بەردەوام لە پارێزگای ئیدلب بووە.
درێژایی دەوریەی ئەم جارە دوو ئەوەندەی جارەکەی پێشووتر بووە و هێزەکانی رووسیا بۆ یەکەم جار توانیان نزیکی ناوچەی "مصیبین" ببنەوە.
لەبەر ئەوەی لە تەواوی دەوریە هاوبەشەکانی پێشتر تیرۆریستانی ئیدلب لە ڕۆژهەڵاتی "نیرب" رێگر بوون لە تەواو کردنی ئەو کارە، دەوریەی ئەم جارە دەتوانێت هەنگاوێک بۆ بەرەو پێشبردنی رێککەوتنە هەژمار بکرێت.
رووسیا و تورکیا سەرەڕای ئەم دەوریە هاوبەشە، رێککەوتوون بە دروست کردنی ناوچەیەکی ئەمنی بە درێژایی رێگای M4 بەڵام ئەم هەنگاوەش لەبەر ئەوەی ناوچەکە لە ژێر کۆنترۆڵی تیرۆریستانی تەحریر شام و گروپەکانی دیکەی سەر بە ئەلقاعیدەیە، تا ئێستا جێ بەجێ نەکراوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.