کەشتیە نەوت هەڵگرەکانی ئێران ووردە ووردە نزیکی ڤەنزوێلا دەبن و لەلای دیکەوە سوپای ئەمریکا بە ناردنی چەند کەشتییەکی جەنگی بۆ ئۆقیانووسی ئەتڵەس (هێڵی سپی) بە نیازە رێگری لە گەیشتنیان بۆ ڤەنزوێلا بکات.
دوای ئەوەی بەرپرسانی ڤەنزوێلا بۆ دابین کردنی بەنزینی پێویستی وڵاتەکەیان کە لەبەر ئابڵوقەی ئەمریکا کێشەی بۆ دروست بووە، داوای یارمەتی لە ئێرانیان کرد و هەر بۆیە ئێران ٥ کەشتی نەوت هەڵگری رەوانە ئەو وڵاتە کرد و لە ئێستا دا کەشتیەکانی Forest, Fortune و Petunia لە گەرووی "جبل الطارق"ەوە تێپەڕیون و Faxon لە نزیکی ئەو گەروویە و هەروەها Clavel لە ناوەڕاستی دەریای سپی ناوەڕاست بەرەو ڤەنزوێلا بەڕێوەن.
بە پێی زانیارییەکان ئەگەر کێشە بۆ ئەو کەشتیانە دروست نەبێت، یەکەم کەشتی لە ٢٥ ئەم مانگە دەگاتە کەناراویەکانی ڤەنزوێلا.
ئەم هەنگاوەی ئێران و بەکارهێنانی ئاڵای لەو کەشتیانە لە کاتێکدایە ئەو وڵاتە لە ژێر سزا و ئابڵۆقەکانی توندی ئەمریکا بە تایبەت لە کەرتی نەوتە، ئەمە لە کاتێکدایە ڤەنزوێلاش لە ساڵی ڕابردووەوە لەلایەن ئەمریکاوە گەمارۆ دراوە.
لە ئێستادا ڕا و بۆچوونێکی زۆر دەربارەی کەشتیە نەوت هەڵگرەکانی ئێران کە بەرەو ڤەنزوێلا بەڕێوەن دەکرێت کە پێ دەچێت یەکێک لە سیناریۆکانی خوارەوە لە رۆژانی داهاتوودا ڕوو بدات.
١- ئەو کەشتیانە بە بێ هیچ گرفتێک دەگەنە شوێنی مەبەست.
٢- ئەو کەشتیانە لەلایەن ئەمریکاوە رادەگیرێن و ئێران هیچ وەڵامێکی نابێتەوە.
٣- ئەو کەشتیانە لەلایەن ئەمریکاوە رادەگیرێن و ئێران وەڵامی دەبێت.
لە ئەگەری ڕوودانی ژمارەی یەک : باڵا دەستی و زلهێزی ئەمریکا لە دونیا گومانی بۆ دروست دەبێت و دەسەڵمێنێت ئەمریکا کەوتووەتە دۆخێکی لاوازەوە کە ئەمەش لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە بێ وێنەیە.
لە ئەگەری ڕوودانی ژمارەی دوو : دەتوانین بڵێین ئێران بێ ئەوەی بیر لە ئەنجامەکانی ئەم کارە بکات ئەم ئیشەی کردووە و بە دڵنیاییەوە دوای ئەوە دەکەوێتە دۆخێکی لاوازەوە لە ناوچەکە و لە جیهاندا کە ئەمەش کاریگەری زۆری لەسەر ئەو وڵاتە دەبێت.
لە ئەگەری ڕوودانی ژمارەی سێ : وەڵامدانەوەی ئێران دەتوانێت جیاواز بێت، بۆ نمونە دەتوانێت وەک کەشتیە نەوت هەڵگرەکەی بەریتانیا کە ساڵی رابردوو وەک وەڵامدانەوەیەک بە هەنگاوی بەریتانیا ئەنجامی دا، لە بەرامبەر ئەمریکاش ئەنجامی بدات، کە ئەمەش دەبێت هۆی ئاڵۆزتر بوونی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.