24‏/05‏/2020

ڤیدیۆ | یەکەم کەشتی نەوت هەڵگری ئێران بە ناوی (Fortune) گەیشتە سنور ئاویەکانی ڤەنزوێلا و لەلایەن کەشتییەکی جەنگی ئەو وڵاتە پێشوازی لێ کرا

ڤیدیۆ | یەکەم کەشتی نەوت هەڵگری ئێران بە ناوی (Fortune) گەیشتە سنور ئاویەکانی ڤەنزوێلا و لەلایەن کەشتییەکی جەنگی ئەو وڵاتە پێشوازی لێ کرا.
سەرەرای ئەوەی ئەمریکا چەندین کەشتی جەنگی بۆ ڕێگری کردن لە کەشتیە نەوت هەڵگرەکانی ئێران رەوانەی ئەو ناوچەیە کرد بوو بەڵام یەکەم کەشتی ئێران بە بێ هیچ کێشەیەک چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا گەیشتە سنورە ئاویەکانی ڤەنزوێلا.

دوای ئەوەی ڤەنزوێلا بۆ دابین کردنی بەنزینی پێویستی وڵاتەکەی کە لەبەر ئابڵوقەی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە کێشەی بۆ دروست ببوو، داوای یارمەتی لە ئێرانی کرد، ئێران ٥ کەشتی نەوت هەڵگری بەنزین بۆ ڤەنزوێلا نارد کە قسە و باسی زۆری لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە دوای خۆی دا هێنا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.