هەواڵە تایبەتەکان : بە پێی شەڕ و پێکدادانی هێزەکانی حکومەتی ویفاق و سوپای نیشتمانی سەر بە خەلیفە حەفتەر لە باکوری ڕۆژئاوای لیبیا، بنکەی گرنگی "الوطیه" و شارۆچکەی "العقربیه" لەلایەن حکومەتی ویفاقەوە کۆنترۆل کران.
بە پێی هەواڵەکان هێزەکانی سەر بە خەلیفە حەفتەر دوای بۆردومان پێگەکانی حکومەتی ویفاق لە بنکەی "الوطیه" و ناوچەکە پاشەکشەیان کردووە.
بنکەی گەورەی "الوطیه" دەکەوێتە پارێزگای "یفرن" لە باکوری ڕۆژئاوای لیبیا بە دووری ١٤٠ کیلۆمەتر لە تەرابلس پایتەختی ئەو وڵاتە کە شوێنی ٧ بۆ ١٠ هەزار سەربازی تێدا دەبێت.
حکومەتی ویفاق بە هاوکاری تورکيا لە ٥ی ئەم مانگە ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ کۆنترۆل کردنەوەی ئەو بنکەیە دەستیان پێ کرد بوو.
حکومەتی ویفاق بە هاوکاری تورکيا لە ٥ی ئەم مانگە ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ کۆنترۆل کردنەوەی ئەو بنکەیە دەستیان پێ کرد بوو.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.