سەرچاوە سوورییەکان لە بریندار بوونی سێ سەربازی ئەمریکی دوابەدوای هێرشی کەسانی نەناسراو بۆ سەر کاروانی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هەواڵیان دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی سانا، کاروانی سەربازی هاوبەشی ئەمریکا و هێزەکانی هەسەدە شەوی رابردوو لە گوندی ڕویشد لە سنوورەکانی ئیدارەی دوو پارێزگای حەسەکە و دێرەزوور لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هێرشیان کرایە سەر.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو هێرشە کە بە ئارپیجی ئەنجام دراوە، سێ سەربازی ئەمریکی و پێنج کەس لە هێزەکانی هەسەدە بریندار بوون.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا باسیان لەوە کرد کە هەشت بریندارەکە گواستراونەتەوە بۆ بنکەی ئەمریکی لە شاری شەدادی لە باشووری حەسەکە.
شایانی باسە ئەمە چەندین جارە لە باکوری سووریا بەم شێوەیە هێرش دەکرێتە سەر هێزە ئەمریکا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.