هەواڵە تایبەتەکان : فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی حکومەتی ویفاق پێگەکانی سوپای نیشتمانی سەر بە خەلیفە حەفتەریان لە بنکەی "الوطیه" کردە ئامانج.
بە پێی ئەم وێنانە کە بڵاو کراوەتەوە باس لەوە دەکرێت کە لەم هێرشە توانراوە سیستەمی بەرگری ئاسمانی "Pantsir s1" دروست کراوی وڵاتی ڕووسیا لەو بنکەیە بکرێتە ئامانج و تێکبشکێنرێت.
وەک دەوترێت ئەم هێرشە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بێرەقداری تورکی ئەنجام دراوە.
بنکەی گەورەی "الوطیه" دەکەوێتە پارێزگای "یفرن" لە باکوری ڕۆژئاوای لیبیا بە دووری ١٤٠ کیلۆمەتر لە تەرابلس پایتەختی ئەو وڵاتە کە شوێنی ٧ بۆ ١٠ هەزار سەربازی تێدا دەبێت.
" الوطیه" ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەری بۆ کۆنترۆل کردنەوەی باکوری ڕۆژئاوای لیبیا هەیە هەر بۆیە هێزەکانی حکومەتی ویفاق بە هاوکاری تورکيا لە ٥ی ئەم مانگە ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ کۆنترۆل کردنەوەی ئەو بنکەیە دەست پێ کردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.