کۆمپانیای ئاسمانی ISIی ئیسرائیلی وێنەی شوێنی هێرشەکەی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی سوپای سووریا و هێزەکانی بەرخۆدان لە شاری "السفیره" لە باشوری حەلەب لە سووریا کە لە ٤ی ئەم مانگە ئەنجام درا بوو، بڵاو کردەوە.
بە پێی ووتەکانی رژێمی ئیسرائیل ئەم هێرشە بۆ سەر دامەزراوە مووشەکیانەی سوپای سووریا و هێزەکانی بەرخۆدان لە باشوری حەلەب ئەنجام دراوە.
هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل بە بەکارهێنانی ئاسمانی ئوردن و دوای ئەوە ناوچەی "التنف" لە سووریا کە لە ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکایە توانیویانە خۆیان بگەیەننە پارێزگای حەلەبی سووریا و ئەو هێرشە ئەنجام بدەن.
.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.