05‏/05‏/2020

ڕووداوەکانی لیبیا تا ٣-٥-٢٠٢٠ + نەخشەی ناوچەکە


١- ئەنجومەنی سەربازی شاری "مرزق" لە باشوری رۆژئاوای لیبیا جارێکیتر پاڵپشتی خۆی لە حکومەتی ویفاق راگەیاندوە.
چەکدارەکانی ئەو شارە لە ١٧-١٠-٢٠١٩ بە فەرمانداری کەسێک بە ناوی "ابوبکر السوقی" پاڵپشتی خۆیان لە خەلیفە حەفتەر راگەیاند بوون. 

٢- تەرابلس: کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی هێزەکانی حکومەتی ویفاق لە نزیک فڕۆکەخانەی "معیتیقە" کە وەک دەوترێت لە جۆری "بیرەقداری" تورکیە.
شەڕ و پێکدادانەکان لەو ناوچەیە بەردەوامە. 

٣- فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی حکومەتی ویفاق پێگەکانی سوپای نیشتمانی سەر بە حەفتەریان لە بنکەی "الوطیە" لە باکوری ڕۆژئاوای لیبیا بۆردومان کرد.

٤- ترهونە: فڕۆکە جەنگییەکانی حکومەتی ویفاق پێگەکانی سوپای نیشتمانی لە" ترهونە"یان بۆردومان کرد.

٥- بنی وەلید: فڕۆکە جەنگییەکانی حکومەتی ویفاق بارهەڵگرەکانی سوپای نیشتمانییان لە ناوچەی "تینینای" کە هەڵگری سووتەمەنی بوون، بۆردومان کرد.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.