هەواڵە تایبەتەکان: ئایا بڕیاری ئەم دواییەی ئەڵمانیا بۆ ناساندنی حیزبۆڵڵای لوبنان وەک تیرۆریست و داخستنی مەڵبەندەکانی لەو وڵاتە دەتوانین بە بڕیارێکی سەربەخۆ و لە پێناو بەرژەوەندی ئەڵمانیا بزانین؟
پێ دەچێت لە یەکەم هەنگاو بڕیاری حکومەتی ئەڵمانیا لەبەر هەبوونی پێشینەی حزبۆڵڵا وەک حزبێکی سیاسی خاوەن کاریگەری و جەماوەر و بەشداری کردن لە شەڕی دژ بەداعش، کەمێک ناڕوون بێت. بەڵام ئەگەر کەمێک سەرنج بدەینە ڕابردووی کاریگەری و لۆبی زایۆنی لە ئەوروپا بە تایبەت ئەڵمانیا، زیاتر مەرەم و چۆنیەتی بڕیار دانی ئەڵمانیامان بۆ ڕووندەبێتەوە.
جێی سەرنجە کە بزانین کاریگەری زایۆنیەکان لە ئەڵمانیا هاوکات لەگەڵ دامەزراندنی کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٥٠، بە دانانی بناغەی ئەنجومەنی ناوەندی یەهودیەکان لەو وڵاتە دەگەڕێتەوە. یەهودیەکان بە بەردەوامی لە بوارەکانی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەڵمانیا رۆڵێکی بەرچاویان هەبووە، بە شێوەیەک کە تەنها لە بواری ئابووری، ئەڵمانیا وەک هاوبەشی سێیەمی ئیسرائیل دوای ئەمریکا و چین و لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل دووەم هاوبەشی ئابووری ئەڵمانیا لە رۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقا هەژمار دەکرێت. لە بواری سیاسی هەروەها ١٠٠ کورسی لە ٥٩٨ کورسی پەرلەمانی ئەڵمانیا بە دەست یەهودیەکانە کە بە رەگەز ئەڵمانی نین.
ئەم دزە و تەشەنە کردنی زایۆنیەکان هەروەها لە کۆمەڵگای ئەڵمانیا ڕووی لە زیاد بوونە، بە شێوەیەک کە لە سەردەمی ئەنگێلا مێرکڵ گەیشتووەتە لووتکەی خۆی، تا ئەو رادەیە کە لە شوباتی ساڵی ٢٠١٤ شیمون پرز نیشانی نایابی سەرۆکایەتی کۆمار (بەرزترین خەڵات لە ئیسرائیل) بەخشی بە ئەنگێلا مێرکڵ لەبەر بەڵێنەکانی سەبارەت بە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل.
پشتگیری ئەڵمانیا لە رژێمی ئیسرائیل لە شەڕی غەززە بە شێوەی ئاشکرا, یەکێک لە بەڵگەکانی خۆ بەدەست دانەوەی ئەڵمانیا بەو رژێمەیە!
دەتوانین ڕەفتاری ئەم چەند ساڵەی ئەڵمانیا بەرامبەر بە ئێرانیش هەر لەو چوارچێوەیەدا شی بکەینەوە.
دیارترین بەڵگە بۆ سەلماندنی ئەم قسانە بۆ هۆکاری بە تیرۆریست ناساندنی حیزبۆڵڵای لوبنان لەلایەن ئەڵمانیا، ووتەکانی "هایکۆ ماس" وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیایە سەبارەت بە هۆکاری دژایەتی کردنی ئەو وڵاتە لەگەڵ حیزبۆڵڵای لوبنان کە ووت بوو: " لەبەر ئەوەیە حزبۆڵڵا دان بە ئیسرائیل دانانێت!"
هەر بەم شێوەیە دەتوانین بزانین کە ووشەی "تیرۆریست" لەلایەن ئەو وڵاتانەوە چۆن لێکدەدرێتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.