دوای ڕۆخانی موعەمەر قەزافی لە ساڵی ٢٠١١ و کۆتایی هاتنی حکومەتی چل ساڵەی لە لیبیا، قوناغێکی نوێ سیاسی و سەربازی لەو وڵاتە دروست بوو کە تا ئێستاش بەردەوامە و لیبیا بووە بە مەیدانی شەڕ و ناکۆکی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان. ئەم شەڕ و ناکۆکییانە سەرەڕای گورانی حکومەتی وڵاتان هێشتا بەردەوامە. لە گرنگترین ئەگەرەکانی ئەم شەر و ناکۆکییانە دەتوانین لە دروست بوونی ناکۆکی لە نێوان ئەندامانی سەرەتایی کۆنگرەی نیشتمانی و پاڵپشتی هەندێک لە ئەندامانی ئەو کۆنگرەیە لە خەلیفە حەفتەر کە لە ووتاری تەلەڤیزیۆنی خۆی کۆدەتای دژ بە کۆنگرەی نیشتمانی راگەیاند، و لاوازی وڵاتان لە وەرگرتنی چەک لە گروپە چەکدارەکان، و لاوازی لە پێکهێنانی سوپای نیشتمانی، ئاماژە پێ بکەین.
لە ئێستادا خەلیفە حەفتەر بە پاڵپشتی هەندێک لە گروپە سیاسییەکانی لیبیا، وڵاتانی سەعودیا و ئیمارات و هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا توانیەتی بەشێکی زۆری لیبیا کۆنترۆل بکات و لە بەشەکانی دیکەی ئەو وڵاتە حکومەتی ناوەندی لە تەرابلس کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت باڵا دەستە.
لە نێوان وڵاتانی بەشدار لە ناکۆکی لیبیا، تورکیا زۆرترین بەشداری هەیە، ئەم بەشداریەش چەندین ئەگەری سیاسی ئایدیۆلۆجی (بیرۆکەیی) و ئابووری هەیە.
لایەنی سیاسی و ئایدیۆلۆجی بەشداری تورکیا لە لیبیا
حکومەتی ناوەندی لیبیا لە ئێستا دا خاوەن بیرۆکەی ئیخوانی ـیە کە ئەم هۆکارە یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی پاڵپشتی تورکیا لە حکومەتی ویفاقی نیشتمانی لە لیبیا دادەنرێت. حزبی داد و گەشەپێدان بە ڕێبەرانی ئەردۆغان کە حزبی باڵا دەستە لە تورکیا، لە کاتی بەهاری عەرەبی لە ئیخوانەکانی وڵاتانی عەرەبی پاڵپشتی کرد کە یەکێکیان موحەمەد مورسی لە میسر بوو.
هەر ئەمەش یەکێک لە هۆکارەکانی هەبوونی پەیوەندی باشی تورکیا لەگەڵ قەتەرە کە بیرۆکەی ئیخوانی هەیە، بیرۆکەیەک کە لە ناو سوننەکان، بیرۆکەی وەهابیەت وەک چاودێری (رەقیب) سەرەکی بە رێبەرایەتی سەعودیا هەیە.
ئەردۆغان وەک کەسی یەکەمی تورکیا لە دەیەکانی ئەم دواییە زۆر ئارەزۆی بیرۆکەی ئیخوانی هەبووە و لە قوتابخانەی "امام خطیب" کە قوتابخانەیەکی ئایینیە و کار لەسەر بڵاو کردنی بیرۆکەی ئیخوانی دەکات و لە تورکیا بووە، خوێندوویەتی.
هەروەها بڵاو کردنی ئەم بیرۆکەیە ئامرازێک بۆ زیندوو کردنەوەی بیرۆکە و سنوورەکانی جوگرافی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لەلایەن ئەردۆغانەوە لە میسر تا سووریا و لە ئێستاشدا لە لیبیا لە خۆی دەگرێتەوە.
لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، لیبیا وەک دەروازەی دەریای سپی ناوەڕاست بۆ ئەو ئیمپراتۆریەتە دادەنرا، بەمشێوەیە هۆکاری سیاسی بوونی تورکیا لە لیبیا، هەوڵدان بۆ جێگیر کردنی حکومەتی ئیخوانی لە لیبیایە بۆ ئەوەی لیبیا ببێتە بنکەیەکی تورکیا لە باکوری ئەفریقا.
لە ڕاستیدا تورکەکان لەو باوەڕەدان دوای کۆدتا بەسەر مورسی لە میسر و ڕۆخانی لەو وڵاتە کە یەکێک لە هاوپەیمانانی تورکیا لە باکوری ئەفریقا بوو، لیبیا دەتوانێت ئەو بۆشاییەی بۆ تورکیا پڕ بکاتەوە.
لایەنی ئابووری بەشداری تورکیا لە لیبیا
هۆکارێکی دیکەی گرنگی لیبیا بۆ تورکیا گێڕانەوەی روولی ئابووری تورکیا لەو وڵاتەیە. لە سەردەمی موعەمەر قەزافی تورکیا کومپانیا و قۆنتراتچی زۆری لە لیبیا هەبوو کە لەبەر ڕۆخانی قەزافی، یەکێک لەو وڵاتانە بوو کە لە ڕووی ئابوورییەوە دوچاری زیانێکی زۆر بوو.
جموجۆڵە ئابووریەکانی تورکیا لەو ڕادەیە بوو کە بە یەکێک لە سەرەکیترین هاوبەشەکانی لیبیا هەژمار دەکرا. رێژەی وەبەرهێنانی تورکیا لەو وڵاتە زیاتر لە ٢٨ ملیار دۆلار دادەندرێت کە ئەمەش وای دەکرد تورکیا بە دوای بەردەوامی دان بەم وەبەرهێنانە بێت بەڵام لەبەر شەڕ و پێکدادانەکانی خەلیفە حەفتەر و حکومەتی ناوەندی لیبیا، دانوستانەکانی ئابووری ئەو وڵاتە لەگەڵ تورکیا راگیرا.
لە لایەکی دیکەوە بەدەست هێنانی نەوت و غازێکی هەرزان بۆ بەرەو پێشبردنی پیشەسازی بۆ تورکیا زۆر گرنگە، هەر ئەم بابەتە وای لە تورکیا کرد دەست بە هەڵکەندن لە قوبرس بکات و لەبەر ئەم هۆکارە لە بەرامبەر ئەوروپادا بوەستێتەوە.
لیبیاش لە وڵاتە خاوەن سامانە سروشتیەکانی زۆرە، ئەو سامانەی کە دەتوانێت پشت بەستنی تورکیا بە سامانە سروشتییەکانی رووسیا و ئێران کەم بکاتەوە.
هەر لەبەر ئەوە، کاتێک حکومەتی لیبیا (ویفاق) داوای هێزی لە تورکیا کرد، پەرلەمانی تورکیا رەزامەندی دەربڕی لەسەر ناردنی هێزی سەربازی لەلایەن ئەردۆغانەوە بۆ ئەو وڵاتە.
هەر وەک دیارە دوای شکستی سیاسەتەکانی تورکیا لە سووریا و بێ هیوایی و ترسی ئەردۆغان لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سووریا و هاوپەیمانانی وەک رووسیا و ئێران، ئەو چەکدارانەی کە لە سووریا لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، سوودیان لە سووریا نەماون هەر بۆیە دەبێت بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندیەکانی تورکیا لە لیبیا لەگەڵ خەلیفە حەفتەر شەڕ بکەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.