05‏/05‏/2020

هێرشی موشەکی بۆ سەر دامەزراوەکانی سوپای سووریا لە پارێزگای حەلەبی ئەو وڵاتە


هەواڵە تایبەتەکان: شەوی رابردوو چەندین فڕۆکە بە هاتنە ناو ئاسمانی سووریا، ناوچەی "البحوث العملية" له "السفیره" کە دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەبیان بۆردومان کرد.
سەرەڕای تێکشکاندنی چەند مووشەک لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا، چەندین مووشەکی دیکە ئامانجەکانیان پێکان.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی رووسیا بڵاو کراوەتەوە، ئەم هێرشە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل و بە بەکارهێنانی ناوچەی "التنف" لە سووریا کە لە ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکایە و بە بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق ئەنجام داوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.